کۆمپانیای تەلەفۆنی جیهانی بۆ پاراستنی کڕیارەکانیان یەکدەگرن

ژمارەیەک گەورەکۆمپانیای تەلەفۆن وەک تێلیا Telia و تێلێنور Telenor  و ڤۆدافۆن  Vodafone لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا کامپینەیەکیان بۆ پاراستنی کڕیارەکانیان ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆمپایانیانە دەڵێن کە لە حاڵی حازردا پۆلیس برێکی یەکجار زۆر زانیاری لەسەر کڕیاری ئەو کۆمپانیایانە لە ڕێی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیانەوە کۆدەکاتەوە.

 پاتریک هیسێلیوس پارێزەر لە کۆمپانیای تێلیا ڕایدەگەیەنێت کە لە ڕێی ئەو کامپینەوە هەر نۆ کۆمپانیا تەلەفۆنییە جیهانییەکە زانیاری سەبارەت بە یاسای ئەو وڵآتانەی کە کڕیارەکانی لێ دەژین بڵاو دەکرێتەوە و کڕیار هۆشیار دەکەینەوە کە چۆن ئە ویاسایانە کاریگەرییان لەسەر کڕیار و مافەکانیان هەیە.

هەر لەم ڕۆژانەدا کۆمپانیای تێلێ تڤۆ Tele 2 ڕایگەیان کە پۆلیس و دەستگەکانی دیکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانکاری لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 1500 بۆ 10 هەزار جار داوای زانیارییان سەبارەت بە کڕیاری ئەو کۆمپانیایە کردووە. هەروەها کۆمپانیای تێلینور Telenor  ڕایانگەیاند کە زۆربەی ئەو زانیارییانەی داوای دەکەن ئەو دەستگانە مافی ئەوەیان نییە بیزانن.  

ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیارییەکانیش لەلایەن پۆلیسەوە بەم شێوەیەیە پۆلیس جۆرە ئەنتێنێک لە شوێنی ڕوودانی تاوانێك دەبەستن کە زانیاری هەموو موبیلتەلەفۆنەکانی ئەو ناوچەیە کۆدەکاتەوە.