
زێدەقەڵەو بە خێرایی لە ئەورووپادا زیاد دەکات
ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندرورستی جیهانی (World Health Organization) دەریخستووە کە ژمارەی خەڵکی زێدەقەڵەو بە خێرایی لە ئەورووپادا زیاد دەکات .
گەربێت و ژمارەی کەسانی زێدەقەڵە و بەو شێوە خێرایە بەردەوام زیاد بکات ئەوا بۆ نموونە لە سویددا تا ساڵی 2030 یەک لە چواری هاوڵاتییان بەدەست قەلەوییەوە دەناڵێنن.
لە وڵاتی ئیرلاندا چاوەڕی دەکرێت نیوەی دانیشتوان زێدەقەڵەو بن. بەپێی پێوانەی جیهانی بۆ قەڵەوی بەو کەسە دەوترێت زیدەقەڵەو کە ڕێژەی (BMI) لە سەرو 30ەوە بێت.
نزیکەی لەسەدا پینجی مردنەکانی لە جیهاندا هۆکارەکەی قەڵەوییە.