کرێی خانووی منداڵێکی پەناخواز حەفتاهەزار کرۆنە

کۆمۆنی میۆلندال خانووی یەکژووری enrumslägenheter بۆ پەناخوازە لاوە بەتەنهاهاتووەکان لە چەند کۆمپانیایەکەوە بەکرێ دەگرێت کە نرخی هەریەکێکیان دەگاتە 70 هەزار کرۆن.

بەپێی رێککەوتنی نێوان دەستگەی کۆچ و کۆمۆنی میۆلندال ئەو منداڵ و لاوانەی بەتەنها هاتوون دەخوێنن  یاخود کار دەکەن لەڕێی چەند کۆمپانیایەکی خانووبەکرێدانی کەرتی تایبەتەوە خانووی یەکژوورییان بۆ دابین دەکرێت و هەفتەی جارێک خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرێت. ساڵی 2014 ئەو کۆمۆنە 273 ملیۆن کرۆنیان  لە دەستگەی کۆچەوە بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتووە.  

ئەوانیش بۆ نموونە لە کۆمپانیای Caremore Migration AB دوانزە خانووی یەکژوورییان بەکرێگرتووە کە نرخی هەریەکێکیان لە مانگێکدا دەگاتە نزیکەی 70 هەزار کرۆن لە مانگێکدا. بەو پییە ئەگەر هەر دوانزە خانووەکە بە کرێ بدرێت ئەوا قازانجی ئەو کۆمپانیایە دەگاتە  زیاد لە 800 هەزار کرۆن. واتا هەر خانوویەک بە لە سەدا 665 زیاتر لە کریی ئاسایی خۆی دەفرۆشرێت.

Aleris Omsorg AB کۆمپانیایەکی دیکەی خانوو بەکرێدانە مانگی نزیکەی 50هەزار کرۆن بۆ هەر خانوویەک لە باجدەران لە کاسەی دەوڵەتەوە وەردەگرن. بەرپرسی زانیاریدان هێنریک کێنێدی دەڵێت ئەو نرخە تەنها کری نییە بەڵکە هەقی خزمەتگوزارییەکانیشە. بەڵام بەرپرسی چالاکییەکانی پەنابەری لاو و منداڵانی بەتەنها هاتوو برگیتا کۆرپ لە کۆمۆنی میولندالەوە دەڵێت ئەو خزمەتگوزارییانەی ئەو کۆمپانیایانە باسی دەکەن ڕاست نییە چونکە هەر 10 منداڵ و لاوای پەنابەر دە خانوویان بۆ گیراوە کەچی یەک کارمەند بەرپرسە لە خزمەتگوزارییەکانیان، بۆ هەر خانوویەکیش مانگی نزیکەی 50 هەزار وەردەگرن ، واتا گەر 10 خانوو بەکرێ بەن مانگی 500 هەزار کرۆن وەرئەگرن ئەمەش قازانجێکی بیشوومارە بۆ ئەو کۆمپانیایانە.