پێشمەرگە پارتە سیاسییەکانی سویدی ڕێکخست

7:00 min

پارتە سیاسییەکانی  نێو حکومەتە ناتەباکەی سوید لەبەر هاوکاریکردنی پێشمەرگە ڕێکەوتن و یەکدەنگ بوون.

دوێنی ئێوارە لێژنەی بەرگری دەروەی حکومەتی سوید کە نوێنەری هەموو لایەنە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید لە خۆ دەگرێت بەیەک دەنگ هاوکاریکردنی هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە باشووری کوردستانیان پەسەنکرد. ئەو هاوکاریان بۆ نمونە لە مەشق پێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن پسپۆڕی سەبازی سویدیەوە پێکدێت.

لاوێن ڕێدار ئەندام پەرلەمانە لە سەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات کە پارتەکەی حکومڕانە، ئەم بڕیارە بە گرنگ لە قەڵەم دەدات بووە. ئەم بڕیارەی حکومەتی سوید و لایەنە سیاسییە سویدیەکان بەگشتی واتە لە لیژنەی بەرگری دەرەوەی حکومەتی سوید بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە پێشتر لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردسیانەوە لە سوید بەگەرمی پێشوازی لێکراوە و بەم شێوە شۆڕش قادەر ڕەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید سەبارەت بەم پرسە دواوە.

ئەم کارە ڕاستەوخۆ و بەڕەسمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داوا هاوکاریکراوە. جێگە باسیشە کە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە لە چوارچێوە کارەکانی هاوپەیمانییە نێونەتەوەیەکاندایە دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون. وەک پێشووتر ئاماژەمان پێکر هەموو پارەتە سیاسیەکانی نێو پەرلەمانی سوید کە لەو لیژنەدا نوێنەیان هەیە، یەک دەنگ بوون لە هاوکاریکردنەکەدا، بەڵام لەشێوازی هاوکاریکردنەکەدا بیرۆکی جیا هاێناوەتە ئاراوا. فرێدیک مالم ئەندم پەرلەمانی سویدە لەسەر لیستی پارتی لیبراڵی گەل، کە پارتەکەی لە نێوهاوپەیمانی ڕاستەکاندایە و ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆنە. فرێدیک ئاماژە بەو جیاوازییانە دەکات.

- فرێدریک مالم دەڵێت. مەبەستی جیاواز لەسەر شیوازی ئەم هاوکارییە هەیە، لەبەر ئەوە چەندین هێزی سیاسی ئەمڕۆ لەسویدا بوونیان هەیە کە ویستیان لەسەر هاوکاریکردنی پێشمەرگە نیە، بەڵام لە کاتێکدا کە دەبین زۆربەی وڵاتانی جیهان لەم هاوپەیمانیەدا بەشدارە ئەوا سویدیش ناچارە کە بە ئەنجامدانی ئەرکێک هەستێت. من لەسەر ئەم پرسە ڕەخنە گرم، لەبەر ئەوە من پێموایە کە سوید دەبێت لە پرسی هاوکاری کردنی پێشمەرگە دەبێت چالاکتر بێت و بەشداربێت. وەک پێشنیازم کردبوو کە ڕێژەیەکی زیاتر لە کەسانی پسپۆڕی سەربازی و سەبازی خۆمان بۆ ئەم ئەرکە بنێریت. هەروەها ئەم کارە تەنها کاتی نەبێت بەڵکو بۆ ماویەکی درێژ خایەن بەردەوامبێت لەبەر ئەوەی بەسەر داعشدا سەرکەون. ئەم جەنگێکە لە نێوان شارستانی و فرە دڕەدنەی یان نامرۆفایەتیدا. ئەمە شەڕێکە لە نێوان ئەوانەی کە کەسانی مەدەنی و بێتاوان دەپارێزن و ئەوانەی کە بێتاوانەکان سەریان دەپەڕینن. وڵاتی سوید لە ڕوانگەی ئەم دەرئەنجامانەوە دەبێت زیاتر بەشداربێت و مەبەستیشی لەم پرسە ڕوونتر بێت.