#Krigsvittne

"پێشمەرگە ژن و منداڵیان کردە قوربانی"

7:13 min

"هەموو جەژنی ڕەمەزان و قوربانێک لەجێگەی جەژنانە چاوەڕانی تۆپبارانمان دەکرد"

بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید لەژێر ناوی krigsvittnen# واتە "شایەتحاڵی شەڕ"دا زنجیرە ڕاپۆرتێک بڵاودەکاتەوە.  ئەم زنجیرە ڕاپۆرتە لە ڕووداوەکانی شەڕ دەدوێ و بەسەرهاتی ئەو کەسانەی لەشەڕدا بەشداربوون یان شایەتحڵن دەکۆڵێتەوە.

بۆ زیاتر تیشکخستنە سەر ئەو ڕەوشە و ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو ئەوا لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید لەگەڵ ئەستێرە ئیراندۆست دا دەدوێت، ئەسێرە هەرچەندە تەمەنی منداڵ بووە بەڵام بەسەرهاتی و ڕووداوەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی باوک و خزمەکانی کاتێک لەشاخ بوون بەبیر دێتەوە.

ئەستێرتە ئیراندۆست بەسەرهاتی ئەو دەمانە دەگێڕێتەوە کە چۆن دایک و باوکی دادەبڕێت ماڵی باپیرانی بەخێوکردنی ئەو لە ئەستۆ دەگرن. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە ماڵی باوانی کەسانی میهرەبان و دڵکراوبوون، بەڵام بۆ منداڵێک لەو تەمەندا کەس جێگەی دایک و باوک ناگرێتەوە. لە دێژە بەساکەیدا ئیراندۆست دەگێرێتەوە کە خێزانێک دایکیان لەکاتی ئاوارەبووندا و ڕاکردنی لەدەست ڕژێمی ئیسلامی ئێران شەهید دەبێت، ئیدی منداڵەکانی ئەو ژنە شەهیدە چۆن پەرتەواز دەبن.