دەستبەسەرکردنی پیاوە ٣٥ ساڵەکە درێژ دەکرێتەوە
کەناڵی P4ی سکارابۆری ڕایگەیاند، ئەو پیاوە ٣٥ ساڵانەی کە گومانی کوشتنی لیسا هۆلمی لە سەرە، شیکایەت لە درێژکردنەوەی دەستبەسەرییەکەی دەکات.
دادگای سکارابۆری بڕیاری دا ئەو پیاوە هەر دەستبەسەر بکرێت، چوونکە گوومانەکەیان بەهێزتر بووە. کەسە گومانلێکراوەکە پێشتریش ناڕەزایەتی دەربڕێوە و سکاڵای بردووەتە دادگای پێداچوونەوە و دادگای باڵاش. ڕۆژی سێشەممە برا بچووکی کەسە ٣٥ ساڵانەکە، کە ئەویش گوومانی کوشتنی لێ دەکرا، ئازاد کرا. جێی باسە ئەم کەسە حاشا لە کوشتنی لیسا هۆلم دەکات.