حەوتووی سیاسی ئاڵمێداڵێن

بیورکلووند: داعشە سویدییەکان دەبێ وەک خیانەتکار دادگای بکرێن

6:59 min

حەوتووی سیاسی لە ئاڵمێداڵێن سێ ڕۆژی ماوە و ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی پێدێت. ئەمڕۆ ڕۆژی پارتی مودێراتە. سبەینێش ڕۆژی شەممە ڕٶژی حیزبی چەپە و ئاخیر ڕۆژی حەوتووی سیاسی لە ئاڵمێداڵێن ڕۆژی پارتی لیبەرالی گەلە. بەهۆی ئەوەی بەشێ کوردی ڕۆژانی پشوو پەخشی نییە، لە بەرنامەی ئەمڕۆدا لێدوانێک دەربارەی هەر سێ حیزب دەبیستن.

وەکوو لە سەرەتا باسمان کرد، سبەینێ ڕۆژی حیزبی چەپە. سەرۆکی ئەم حیزبە، یوناس خوێستێتیش ئەم بەیانییە لە ستودیۆی ڕادیۆی سوید لە ئاڵمێداڵێن بوو. ئەو باسی چی کرد؟

 

لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید، سەرۆکی حیزبی چەپ یوناس خوێستێت دەربارەی هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەت و ڕۆڵی حیزبەکەی لە ئۆپۆسیزیۆندا کرد،

هەر وەک دەزانین، حکومەت بەپشتیوانی حیزبی چەپ بوودجەی پێشکەش کرد، کە لەدوای ڕیککەوتنێک لەگەڵ حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست، پەسەند بوو. هەرچەند کە لەم بوودجەیەدا سیاسەتی حیزبی چەپ ڕەنگدانەوەی هەیە، سەرۆکی حیزی چەپ یوناس خوێستێت حیزبەکەی وەکوو حیزبێکی ئۆپۆسیزیۆن لەقەڵم دا، و گوتیشی لە هەندێک پرسدا ئێمە تەنها ئۆپۆسیزیۆنین.

ئەوەشی گوت کە، حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست و پارتی دیموکراتە سویدیەکان تەنها دەیانەوێ حکومەت بکوتن، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین کاریگەریمان لەسەر سیاسەتی حکومەت هەبێت.

باس لە دۆخی یونانیش کرا لەگەڵ سەرۆکی حیزبی چەپ و لەمبارەدا خوێستێت گوتی یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدات حکومەتی یونان لابەرێت. لەگوێن قسەکانی خوێستێت گوایە یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدات حکومەتی چەپ بڕووخێنێت لەباتی ئەوی چارەسەرێک بۆ دۆخی ئێستا بدۆزێتەوە.


ڕۆژی کۆتایی ڕۆژی پارتی لیبەرالی گەلە و هەروەها سەرۆکی ئەم حیزبە یان بیۆرکلوندیش ئەم بیانییە لە ستودیۆی ڕادیۆی سوید بوو. ئەو گرینگی بەچی دا؟

ئەگەر لەبیرت بێ، سەرۆکی پارتی دیموکراتەمەسیحییەکان ئێبا بوش تور، لە پەیامەکەیدا پێشنیاری کرد کە دەعشە سویدیەکان لەسەر بنەمای خیانەتکاری دادگایی بکرێن، ڕیگایان پێنەدرێت بێنەوە سوید و پاسپۆرتیان لێ بستێندرێتەوە.

 

لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید سەرۆکی پارتی لیبەرالی گەل یان بیۆرکلووند ئەوەی باس کرد کە پارتی لیبەرالی گەلیش هەمان پێشنیار پێشکەش دەکات، کە داعشە سویدیەکان لەسەر بنەمای خیانەتکاری دادگای بکرێن.

 

بەپێی پێسنیارەکەی پارتی لیبەرالی گەل، هەم ئەو کەسانەی هاووڵاتێتی سویدیان هەیە، هەم کە هاووڵاتێتی وڵاتێکی دیکەیان هەیە بەڵام مپۆڵەتی مانەوەیان لە سوید پێدراوە، دەبێ لەسەر بنەمای خیانەتکاری دادگای بکرێن.

 

سەبارەت بەمە یان بیۆرکلووند بۆخۆی گوتی کاتێک کە سوید هێزی سەربازی بۆ مەبەستی پاراستنی خەڵک لە ئێراق و سوریا دەنێرێت و هاوکات هاوووڵاتیانی سویدی یا ئەوانەی مۆڵەتی مانەوەیان لە سوید هەیە، دەچن لە دژی هێزەکانی سوید شەڕ دەکەن، دەبێ وەک تاوانێکی گەورە ببینرێت.