چەپ داوای کۆمەکی هاوینە بۆ منداڵە هەژارەکان دەکەن

پارتی چەپ ئەو پارەتە ئۆپۆزسیۆنەیە کە دەوێرێت ڕای خۆی بڵێت و گوێ لە داواکانیشی دەگیرێت. ئەمە قسەی سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خیۆستید بوو لە ئالمیدالەن.

پارتی چەپ پێرێ ڕۆژی شەممەی لە ڕۆژی پێش کۆتایی هەفتەی سیاسی لە ئالمیدالەن لە وتارەکەیاندا هەروەک پارتەکانی دیکە سیاستەی پارتەکەی خۆیان ئشکرا کرد و ئاماژەیان بە پرسە گرنگەکانی ئەجێندای پارتەکەیان کرد، سەرۆکی ئەو پارتە یوناس خیۆستید وتی بۆ نەهێشتنی جیاوازیی چینایەتی دەبێت دەوڵەت کۆمەکێکی تایبەت بە هاوین تەرخان بکات بۆ ئەو منداڵانەی کە لە هاویندا بەهۆی نەداری و کاری دایکوباوکەوە ناتوانن نە سەفەر بکەن و نە گەشت و سەیران، بۆ ئەو منداڵانە و بەو کۆمەکە دەوڵەتییە چالاکی جیاواز بۆ نموونە کردنەوەی خولی فوتبۆڵ یاخود گەشتی دیدەوانی ساز بکرێت.

خیۆستێد هەروەها وتی ئێمە ئە وپارتەین کە توانیومانە وا لە حوکوومەت بکەین ک ەگوێ لە داواکانمان بگرن بۆ نموونە تەرخانکردنی کۆمەکێ دەوڵەتی بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە چاویلکەیە، دەرمانی خۆڕایی بۆ منداڵان و زیادکردنی کۆمەکی ئەو دایک و باوکانەی بەتەنها منداڵ بەخێو دەکەن.