
Dalkurd. Arkivbild. Foto: Emil Holmgren
دالکورد دوو خاڵی لەدەست دا
تیپی تۆپی پێی داڵکورد دوێنی لە یارییەکەیدا بەرامبەر بە تیپی سیۆدەرتێلییە ئێف کۆ بە یەک گۆڵ یەکسان بوون.
ماتییاس مێتی گۆڵەکەی بە لێدانی سەر تۆمار کرد و داڵکورد نزیک بوو یارییەکە بباتەوە بەڵام لە دوا چرکەی یارییەکەدا فریدریک نۆتیس لە تیپی سێۆدەرتالییە توانی گۆڵی یەکسان تۆمار بکات.
بەو شێوە داڵکورد لە خولی سێیەمی تۆپی پێی سوید بە 29 خاڵ لە پێشەنگدایە. واتە بە سێ خاڵ لە پێش ئی ئێف کۆ لولیۆوەیە.