وەرگرتنی ئۆرگانی لەش بەپێی شوێنی ژیان دەگۆڕێت

بەخشینی ئەندامی لەش لە سویددا یەکجار زیادی کردووە بەڵام ژمارەی بەخشینەکان بە پێی هەرێمەکانی سوید دەگۆڕێت.

بەپێی راپۆرتێکی نوێی سەرۆکایەتیی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان (Socialstyrelsen) دەرکەوتووە بۆ نموونە لە هەرێمی ڤێستمانلاند چل و سێ کەس ئۆرگانیان بەخشیوە واتا لە شارەکانی ئوپسالا و ئیۆرەبرو ساڵی پار زۆرترین ئەندامی لەش بەخشراوە، ئەمە بەراورد بە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوید واتا بەراورد بە شارەکانی کاڵمار و یۆنشیۆپینگ دووجا زیاتر بووە کە تەنها دە کەس ئۆرگانی لەشیان بەخشیوە.

لە ڕوانگەی ئەو ڕاپۆرتەوە سەرۆکایەتیی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان دەڵێن بەو پێیە گەر هاوڵاتییەک پێویستی بە چاندنی ئورگانێک بێت ئەوا دەستکەوتنی ئەو ئورگانە بەپێی ئەو شوێنەی لێی دەژیت دەگۆڕێت. ڕەنگە لە هەرێمێکی سوید بە ئاسانی دەست بکەوێت و سەرەی زۆری نەوێت بەڵام لە شوێنێکی دیکە بە پێچەوانەوە بێت.