هەزاران خانووی نوێ دروست دەکرێت

حووکومەت 3.2 ملیارد کرۆن بۆ دروست کردنی خانووی کرێی نوێ تەرخان دەکات.

ئەمڕۆ حکوومەت بڕیارنامەیەک دەنێرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێداچوونەوە و پێشنیاز سەبارەت بە بڕیاری بیناسازیی خانووی کرێ. لەو بڕیارنامەیەی حوکوومەتدا هاتووە کە 3.2 ملیار کرۆن بۆ دروستکردنی خانووی کرێی هەرزان تەرخان دەکرێت کە بەو پێیە تا ساڵی 202 دەبێت 250 هەزار خانووی نوێ دروست بکرێن، واتا دەبێت ئەو پارەیە بەشی ئەوە بکات کە ساڵی 15 هەزار خانوو ساز بکرێن.

ئەو بیناسازییە بڕیارە لە 25 مانگی مارسی 2015 دەست پێ بکرێت و خانووەکان دەبێت ژینگەپارێزبن و کرێیان هەرزان بێت. زیاتر سەرمایەگوزاری لەسەر خانووی بچکۆلە و هەرزانە کە لە حاڵی حازردا بە زەحمەت دەست دەکەون. ڕووبەری زۆربەی خانووکان نزیکەی 35 مەتر دووجا دەبێت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە مووجەی بەرزیان نییە و توانای کریی گرانیان نییە. مەهمەت کاپلان وەزیری پرسی خانووبەرە دەڵێت زۆر جێی شانازییە کە بڕیارنامەکە دەخریتە بواری جیبەجێ کردنەوە.