هەدیلە لە سوید دەمێنێتەوە

دەستگەی کۆچ بڕیاری دا بەهۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە کچە پێنج ساڵانەکە بەناوی هەدیلە بمێنێتەوە.

ساڵی 2012 دەستگەی کۆچ بڕیاری دا هەدیلە بنێرێتەوە بۆ فەڕەنسا و لەگەڵ دایکیدا بژی بەڵام ئەو بڕیارە ڕەخنەیەکی زۆری نایەوە و بووە هەواڵی گەرمی مێدیاکان چونکە ئەو کچە لە سویددا لەدایک بووە و تا ئێستای تەمەنی لە لای زڕخێزانەکەی (fosterfamilj) لە کۆمۆنی بروبی (Broby) ژیاوە. پێش دوو ساڵ جارێکی دی کە دەستگەی کۆچ کە بڕیاری ناردنەوەی ئەو کچەیان دا زڕخێزانی ئەو مندالە هاتنە دەنگ کە دایکوباوکی هەدیلە تەنها جرێک سەردانیان کردووە هەر بۆیە ناهەقییە بنێردریتەوە لایان. ئێستا چیتر هەدیلە مۆەڵەتی مانەوەی هەمیشەیی هەیە.