بەهاراتی سێڤان هۆکاری سالمونێلایە

کارگەی سێڤان (Sevan) جۆرێک بەهاراتی تێکەڵ بەناو (Sevan Allkrydda) داوا دەکاتەوە.

گومان دەکرێت ئەو بەهاراتە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2014 ەوە فرۆشراوە هۆکاری توشبوون بێت بە سالمونێلا. جێێ باسە لە مانگی دێسەمبەری ڕابوردوودا نزیکەی 80 کەس کە لە ڕیستورانێکی باکوری ئیۆلاند نانیان خواردبوو توشی نەخۆشی سالمونێلا بوون کە دواتر ژمارەیەکی زیاتر خەڵکی گرتەوە کە بە 140 کەس مەزەندە دەکرێت لەماوەی ئەم ساڵدا.

جێی ئاماژەیە لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە سکجوون و ڕشانەوە، تا و ئازاری ناوسکە.