کۆمەڵگە هەمووی دەبێت دژ بە تاوانکاری کار بکات

سێ لێکۆڵەوەر لە دەستگەی بەرگرتن لە تاوانکاری (Brå) داوای ستراتیجییەتی نوێ دژ بە تاوانکاریی ڕێکخراو دەکەن.

ئەو سێ لێکۆڵەوەرە لە وتارێکی هاوبەشدا کە لە ڕۆژنامەی (Dagensnyheter) ی ئەمڕۆدا بڵاو بۆتەوە دەڵێن سوید بیری چووە کارەکانی دژ بە تاوانکاریی ڕێکخراو بەرگرانە بێت، لەبری ئەوە تواناکان بۆ پێکهێنانی گروپی چالاکی لە هێزەکانی پۆلیسدا تەرخان کراون. لارش کۆرشێل یەکێک لەو لێکۆڵەرەوانە دەڵێت.

هەموو کۆمەڵگە دەبێت پێکەوە کار دژ بۆ بەرگرتن بە تاوانکاریی ڕێکخراو بکرێت بەڕای ئەو سێ لێکۆڵەوەرە. لەو ڕوانگەیەوە چەند پێشنیازێکیان کردووە یەکێک لەوانە تایبەتە  بە کەرتی گشتی. کۆرشێل لەو بارەیەوە دەڵێت سەرمایەی کەرتی گشتی نزیکەی 600 ملیارد کرۆنە بۆیە گرنگە وریا بن و بزانن لەگەڵ کێ و چ لایەنێکدا هاوکاری و بازرگانی دەکەن.