"ژیان هێندە خۆشە لە تلیاککێشان دەچێت"

6:42 min

ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەدست نەخۆشیی دەروونیی بیپولێر یان بەسویدی بە(Bipolär sjukdom) ناسراوە دەناڵێنن, بەڵام زانیاری لەسەر نەخۆشییەکە کەمە.

نەخۆشیی دەروونیی بیپولێر یان بەسویدی بە(Bipolär sjukdom) تەنها تاکە کەسەکە گیرۆدە ناکات، بەڵکو کێشە بۆ کەسانی توشبوو دروست دەکات، بەتایبەت لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکاندا. هاوکات نەخۆشییەکی دوروونی ئاساییە لە کۆمەڵگەدا، بەڵام هاوڵاتیان زانیاریان لەسەر ئەم نەخۆشییە کەمە. ڤۆلیا وەلی بەڕەگەز کوردەو یەکێکەو کەسانەی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێێت.

ڤۆلیا ڕەوشی خۆیمان لەکاتی توشبوون بەم نەخۆشییە بۆ دەگێڕێتەوە کە ڕوویداوە بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێک دووچاربووی خەمۆکی بوو. ئەم حاڵەتە دەروونییەی ڤۆلیا وەلید ئاماژەی پێکرد ئاستە خەمۆکییەکەی ئەم نەخۆشییەیە.

جێگەی باسە کە ئەم نەخۆشییە چەندین جۆر حاڵەتی هەیە و بۆ ماوەیەکی کاتی کەسە تووشبووەکە بەدەستییەوە دەناڵێنێت. ئیدی ئەو دۆخە کاتییەی کەباسم کرد لە توشبوویەکەوە بۆ تووشتووبوویەکی دیکە جیاوازی هەیە، بۆنمونە هەندێک جار ئەو کاتە زیاتر لەساڵێک دەخایەنێت هەتاوەکو مرۆڤەکە دێتەوە دۆخی ئاسایی ژیانی خۆی.

ئەم نەخۆشییە دەروونییە تەنها لەحاڵەتی خەمۆکی پێکنەهاتووە ، بەڵکو شێوازێکی دیکەی توشبوونی هەیە،ئەویش بەپێچەوانەی خەمۆکییەوە. واتە حاڵەتی دڵخۆشییەکی لەڕادەبەدەرە یان شەیایداییەو بە سویدی بە (Mani) ناسراوە. واتە دۆخی دەروونی کەسە توشبووەکە لە نزم بوونەوە واتە لە حاڵەتێکی خەمۆکییەوە بۆ دۆخێکی بەختەوەی هەڵدەکشێ.

کوبرا کەریمی دەروونناس و هاوکات تەراپیستی دەروونییەوە کە بە سویدی بە سیکۆ تەراپێفت ناسراوە. کەریمی ئاماژە بە هۆکاری توش بوون بەم نەخۆشێییە دەکات دوڵێت. - ئەم نەخۆشییە زەحمەتە هۆکارەکەی دەست نیشان بکەیت. بەڵام هەندێک جار دەڵێن کە پەوەندی بە ویراسی یان ژەنێتیکەوە هەیە، بۆ نمونە وەک نەخۆشی شەکرە.

دووچاربوون بەشێوازە دەڵخۆشییەکە تەنها خەڵ بێزارکرنی لێناکەوێتەو، بەڵکو مرۆڤ لەو کاتەدە هۆش لە جێگەیەکی دیکەوە بڕیاری دیکە دەدات وەک ڤۆلییا وەلی ئاماژەی پێدەکەت.

- وەلی دەڵێت لەم حاڵەتەدا مرۆڤ بڕیاری سەیەروسەمەرە دەدات بەبێ ئەوەی بیر لە دەر ئەنجام بکاتەوە، بۆ نمونە ڕوویداوە کە کەسە دووجاربووەکە ىریاری جیابوونەوەی لە هاوسەرکەیداوە و جیابووتەوە هەربەهامن شێوە دەرونناس کوبرا کەریمیش ئەم ئەو حاڵەتای پشترڕاستکردەوە کەمرۆڤ لەکاتی سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییەدا ڕووبەڕووی بڕیاردانی سەیر دەبێتەوە.

چەندین شێوازی چارەسەر هەیە و کوبرا کەریمی ئاماژەی بەو دەرمانە پزیشکیانە دەکات کە لەڕێکە پزیشکەوە دەدرێنە تووشبووەکە، بەتایبەت لەکاتی سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییە دەرونیانەدا بەکارییان بهێنێت. هەروەها خۆ دورگرتن لەسرێس و پەشۆکان. بەڵام ڤۆلیا بەشێوەیەکی دیکە هەوڵی چارەسەر دەدەات. ڤۆلیا زیاتر پەنا بۆ وەرزش دەبات و خۆشی لە خواردی گوشت و شێر و خوارنەوەی مەی دوود دەگرێت.