بە هەزاران کەس نووسراوەکانی پۆلیس بڵاو دەکەنەوە

ماوەیەکە پۆلیسەکانی سوید کارەکانی ڕۆژانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە، بە مەستی ئەوەی هاووڵاتیان ئاگایان لە شێوەی کارەکانیان بێت.

هەندێک لەو نووسراوانە سەرنجی زۆریان پێ دراوە و بە هەزاران کەس بڵاویان کردوونەوە. بریت ستاکستۆن، بەرنامەداڕێژەریی میدیایی، ئەم هەنگاوەی پۆلیسی بەلاوە باشە بەڵام بە مەرجێک نەگاتە ئەوەی بڵاوکراوەکانیان تەنها لە بەر وەرگرتنی لایک و کۆمەنت بن.