سەندیکای نەخۆشەوانان لەبەر کەمی نەخۆشەوان هۆشیاری دەدات

 ئەمساڵ چاوەڕوان دەکرێت کە بەقیراناویترین ساڵ لە ڕوانگەی کەمی ڕێژەی نەخۆشەوان لەنەخۆشخانەکاندا دابنرێت.

ئەمەش بەتایبەت لەپاش ئەوە دێت کە لەبەهاری ئەمساڵدا سەندێکای نەخۆشەوانان (Vårdförbundet) کە هاوینی ئەمساڵ بۆ نەخۆشخانەکان زەحمەترین وەخ دەبێت. لەبەر ئەوەی نەخۆشەوان بەڕێژەی پێویست نییە. بۆ نمونە نەخۆشخانەی ڤیسبی لە گوتلاند لە ئێستادا هەرچەندە ڕێژەیەکی زیاتر کارمەندیان دامەزراندووە لەم هاوینە بەراوەرد بەساڵانی دیکە، بەڵام هێشتا ڕاناگەن و چارەسەری ئەو فشارە زۆرەیان پیێناکرێت.

 هەروەها دوێنش پارێزگای ستۆکهۆڵم ڕایگەیاند کە لەبەر هەمان هۆکار لە کۆی هەموو جێگە دابینکراوەکان بۆ نەخۆشان ١١٠٠ جێگەیان دادەخرێت. کە ئەمەش یەک لەسێ جێگەی دابیکراوەکانی لەم پارێزگایەدا دەکرد.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتی پارێزکاو شارەوانییەکانی سوید ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە نەخۆشەوان بەپێی پێویست لەنەخۆشخانەکان نییە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە سەلامەتی نەخۆش بکەوێتە مەترسییەوە.