ئەو گەنجانەی هاوینان کار دەکەن سووکایەتی سێکسیان پێدەکردێت

کاری ڕەش، سووکایەتی پێکردنی  سێکسی و چەندین ڕەفتاری دیکەی نەشیاو ڕووبەڕووی ئەو گەنجانەی خوار تەمەن ١٨ کە هاوینان کاردەکەن دەبێێتەوە.

بەڕێوەبەرانی گەنجان لە سەندیکای گشتی کرێکاران (LO) ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لەخاوەنکاران سووکایەتی سێکسی پێکردن، کاری ڕەش و وەختی کاری لەڕادەبەدەر بەگەنجان کە هاوینان کار دەکەن ئەنجامدەدەن.

بەمەشەوە ناوەستن، بەڵکو گەنجان ناچاردەکەن هێمای ئەو تووەفەرەنگی یان شیلکانەی  کە لەوڵاتی ئیسپانیاوە دەهێنرێن بگۆڕن  و مێرکیی سویدی لێبدەن. ئەو کارەش نایاساییە.

 ئەم بابەتە ئەمڕۆ کەناڵی پێ فیرای کالمەری ڕادیۆی سوید بڵاویکردەووە.

جێگەی باسە کە سەندیکای گشتی کرێکاران ئاماژەیان بەوە کردووە کە دۆخی کاری گەنجان زۆر خراپە، بۆ نمونە گەنجان هەڕەشەی لەسەر کاردەرکردنیان لێدەکرێت و هیچ یاسایەکی دامەزراندی پەیڕوە ناکرێت، بەڵکو لە ڕێگەی ئێسێ مێسەوە دادەمەزرێن یان لەکار دووردەخرێنەوە.