لەهەر سێ شارە گەورکەی سویددا خولی فێرکاری مەلە بۆ منداڵان دەکرێتەوە

5:34 min

لە پایزی ئەمساڵدا بەهەزاران منداڵی گەڕەکە پەراویێخراو و ناوچە پشگوێخراوەکانی هەر سێ شارە گەوەرەکەی سوید هاوکاری دەکرێن هەتاوەکو فێری مەلەکردنبن.

ئەوەش لە ڕێگەی کردنەوەی خولی فێربوونی مەلە بۆ ئەو منداڵانە. ئامانجی دابینکردنی ئەم هەنگاوە ئەوەیە کە هەموو منداڵێک لەسویددا یەک مافیان بەتایبەت لە ڕوانگەی مەلەوانییەوە هەبێت، ئەمە بەوتەی کریستینا ساندین لە کۆمەڵەی سەراسەری مەلەوانانی سوید (Svenska Simförbundet).

 -  کریستینا ساندین دەڵێت. جێگەی ئاماژەپێکردنە کە ئێمە کاتێک لە دایک دەبین ڕوونیە لەگەڵ بوونماندا چی هاتووە یان چی هەیە. هەروەها خێزانەکان جیاوازن لە ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە بەتایبەت لە ڕوانگەی شێوازی یاری ، سەفەرکردن و مەلەکردنەوە. لەبەر ئەوە لە هەندێک ناوچەی ئەم وڵاتەدا هەندێک خێزان زیاتر پێویستیان بەهاوکاری هەیە بۆ ئەوەی بتوانن وەک خێزانەکانی دیکە لەهەلی مەلەکردن وفێرموونی مەلەوانی بێبەش نەبن.

جێگەی باسە ساڵی ڕابردوو ٤٥٠٠ منداڵ لەسویددا پۆلی شەشی سەرتاییان بڕیی بەبێ ئەوەی کە مەلەوانی بزانن. ئەمە سەرڕای ئەوەی پەپێ یاسای قوتابخانەکان بۆ ئەوەی نمرەی تەواوت لەورزشدا پێبدرێت مەرجە وەک قوتابی لەو تەمەنەدا بتوانیت ٢٠٠ مەتر ئاو بەمەلە ببڕیت، واتە مەلەوانی بزانیت. ئەگەر بەئاستەی مەلەوانی نەگەیت مافی پێدانی نمرەت لەوەرزشدا وەک قوتابی نییە.

بەپێی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید (Skolverket) چەندین مامۆستا شایەت حاڵی ئەوەن کەشێوازی فێرکردنی مەلەوانی قوتابیان کە وانەیەکی سەرەکییە لە قوتابخانەکاندا لەو ئاستەدا نیە کە قوتابیان لەو ماوەدایە کە دیاریکرداوە فێری مەلەکردن ببن. باتەیبەت لەڕوانگەی ئەوەی کە ئەزموونی قوتابیان لەبواری مەلەوانیدا جیاوازە. ئ ەمەش ئەو بابەتەیە کە کۆمەڵەی سەراسەری مەلەوانانی سوید (Svenska Simförbundet) دەیانەوێت گۆرانکاری بەسەردا بهێنن. هەروەها بیرۆکەیەکی دیکە ئەوەی کە کۆمەڵە لۆکاڵییەکان یان بچووکەکانی مەلەوانی شارەکان سەردانی قوتابخانەو ئەو ناوچە و گەڕەکانەش کە لەرووی ئابوورییەو هاڵاتییەنی لە لەچینێکی هەژارپێکدێن بکەن بۆ ئەوەی هاوکاری منداڵان بکرێت هەتاوەکو لە پۆلی یەکی سەرەرتاییەوە ئەو خزمەتە بیانگرێتەوە. کۆمەڵەی سەراسەری مەلەوانانی سوید ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئەزمونی مەلەوانی لەنێو منداڵانی ئەو گەڕەکە هەژارنشینانەدا زۆر کەمە. کریستینا ساندین باس لەوە دەکات کە ئەوان دەیانەوێت زۆر زووتر هەوڵی چارەسەری ئەو ئەم کێشە بدەن و دەڵێت.

- کۆمەڵە مەلەوانییەکانی ئێمە هەڵدەستەن بەبەڕێوەبردنی خولی فێرکردنی مەلەوانی بۆ منداڵان کە بەتایبەت مرۆڤ لەتەمەنێکی منداڵیدا بتوانێن بەشیوەیەکی یارای ئاسا، ترسیان لە ئاو بشکێت یان ساوازایان لە ئاو ببێیتەوە. مەبەستمان لەوەیە کە منداڵان لە ڕێگەی یاریکردنەوە لەگەڵ ئاودا ڕابێن، بۆنمونە سەرنقومکردن، جێگۆڕکێ لەنێو ئاودا و خلیسکانبێت.ئامانجی روخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ ماوەیەکی درێژ ئەوەی کە منداڵان خۆیان بەشێوەیەک فێری مەلە ببن.

هاوکات ئەگەر لەڕوانگەی گشتییەوە لە ئەزموونی مەلەوانی لە نێو قوتابیاندا بڕوانیت ئەوا لە % ٩٥ قوتابیان ئەمڕۆ مەرجی مەلەوانی لەقوتابخانەکاندا پڕدەکەنەوە. بەڵام لارش-ئۆکێ بێکمان لە ئەنجوومەنی وانەوتنەوە لە ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید (Skolverket) بەهیچ شێوەتەک لەو دەرئەنجامە ڕازی نییە و دەڵێت.

- ئەوە دەرئەنجامەی دەرکەوتووە کە نزیکەی ٤٥٠٠ قوتابی درچووی پۆلی شەش مەرجەکانی مەلەوانی پڕناکەنەوە بەهیچ شێوەیەک باش نیە. ئێمە لەڕاپۆرتی پار ساڵاماندا ئەم پرسەمان بەتایبەت بەزکردەوە کە نەزانینی مەلەوانی بەتایبەت بۆ ئەم کەسان پرسێکە لەنێوان مەرگە و ژیاندا. هاوکات کرسیتیان ساندین لە کۆمەڵەی سەراسەری مەلەوانانی سوید پێیوایە کە ڕێژەیەکی زیاتر لە منداڵان دەیانتوانی زووتر فێری مەلەوانی ببن، ئەگەر قوتابخانەکان شێوازی دیکەی مەلەوانیان بێجگە لە شێوازی سینگە مەلە بەکار بهێنایە و دەڵێت.

- ئەگەر ئێمە چاوێک لەو ڵاتە گەورەکانی وەک ئەمەریکا و ئووسترالیان بکەین کە ئەوان لەسەرتادا بایەخ بەفێربوونی مەلوانی باسکەمەلە دەدەن.جێگەی باسە لەسەرتاوە مرۆڤ فێری سینگەمەلە دەبێت، ئەوە بهێ هاوتەیە. ئەمەش لەوەوە سەرچاوەیگرتووە کە ئێمە پیشووتر، واتە لە ڕابووردویەکی دووردا لە دەریاو دەریاچە و گۆماوەکاندا فێری مەلەبووین و ئەزموونی مەلەوانیمان تاقیکردۆتەوە، بەڵام ئەمڕۆ لە قۆناغێکی دیکەدا دەژین و توانایی بەکار هێنانی ئاوی گەرم و مەلەگامان هەیە. لەبەر ئەوە زۆر باشترە بۆ فێربوونی مەلەوانی بتوانین زووتر لە ڕێگەی باسکەمەلەو و پشتەمەلەوە کە جمووجوڵ بۆ منداڵان ئاسانتر تیایدا فێری مەلەکردنیان بکەین.