
یاسایی پێوەندکردنی دەرئەنجامی باشی هەبووە
یاسایی پێوەندکردن کە بەسویدی بە (Klampningslagen) ناسراوەو تایبەتە بەپێوەند یان قفڵکردنی ئەو ئەتۆمبیل و بارهەڵگرانەی کە یاساکانی هاتووچۆی سویدیان پێشێلکردووە دەرکەوتووە کە دەرئەنجامی باشی هەبووە. ئەم ئەرکە لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە ئەنجام دەدرێت.
هۆکاری هێنانە ئارای ئەم یاسایەوە دەگەڕێتەوەی بۆ ئەوەی کەکاتێک شۆفێر بیانییەکان لە سویدا یاساکانی هاتووچۆی سوید پەیڕوناکەن پۆلیس لەو کاتەدا بتوانێت کە ئۆتۆمبیل یان بارهەڵگرەکانیان پێوند بکات هەتاوەکو غەرامەی ئەو کارە نایاساییە دەدەن. ئیدی خێرا ئاژووتن بێت یان باری زیادەهەڵگرت بێێت.
بۆ نمونە ئەم کارە لە ڕێگەی قفڵ یان پتوەندکردنی تایا و تەگەری ئامێرەکانی هەتووچۆوە ئەنجام دەدرێت. ئیدی لەپاش ئەوەی پۆلیسی هاتووچۆ ئەم هەنگاوەی گرتە ئەستۆ شۆفێرەکان ناتوانن لەسەر ئاژوتن و جێهێشتنی وڵاتی سوید بەردەوامبن.
لەم ڕێگەیەوە دەرکەوتووە کە بەتایبەت خاوەن بارهەڵگرەکان دەستبەجێ ئەو غەرامەی دەکرێن لەجێگەدا و لە مەودای ٢٤ کاتژمێردا بیدەن.
هەتاوەکو ئێستاش نزیکەی ٣٠ حاڵەت ڕوویداوە.