دزیکرد لەبازاڕەکاندا زیاد دەکات، بەڵام سکاڵا تۆمار ناکرێت

حاڵەتی دزیکردن لەدوکان و بازاڕەکاندا زیادیکردووە، بەڵام تۆمارکردنی سکاڵا لەلای پۆلیس لەسەر ئەو حاڵەتانە کەمیکردووە.

بەپێی ڕاپرسییەکی کۆمەڵەی بازرگانانی سوید (Svensk handel) ئەنجامیداوە ئاشکرابووە کە ساڵانە بەنزیکەی دوو ملیۆن کردۆن دوکان و بازاڕەکان دزیان لێدەکرێت. بەڵام تەنها ٥٠٠٠٠ سکاڵای لەلای پۆلیس لەسەر  تۆمار دەکرێت. کە ئەم ڕێژەیەش تەنها لە % ٢ دزیەکان دەکات.

 کۆمەڵەی بازرگانانی سوید ڕایانگەیاندووە کە کڕیارەکانیش سەبارەت بەهێنانە ئارای گۆڕانکارییەکەوە بەتەواوی بێ هیوابوون.