
ڕێژەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی هاوشێوەی خانوو دروستکراون زیاد دەکەن
ڕێژەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە هاوشێوەی خانوو دروستکراون و بە (husbil) ناسراون لە سویددا دوو هێندە زیادیانکردووە.
مەبەست لەو ئۆتۆمبیلانەیە کە زۆربەی پێداویستییەکانی ژیان تێدایە هاوڵاتیان بەتایبەت بۆ گەشتکردن بەکاری دەهێنن. جێگەی باسە ئەم ڕێژەیە لە ١٠ ساڵای ڕابردوودا زۆر زیادیکردووە. هەربۆ نمونە ساڵی ڕابردوو ٢٥٠٠ ئۆتۆمبیلی نوێ لەم شێوە لە سویددا تۆمارکراون.
زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەتایبەت ئەم جۆرە ئۆتۆمبیلانە دەکڕن تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵە. ئەمە بەپیی ڕاپرسییەکی نوێدا لەسەر کڕیارانی ئتۆمبیل ئاشکربووە.