یەکێتی ئەوروپا خوازیارە قەرز لەفۆندێکەوە بەیۆنان بدرێت

بەپێی راگەیاندنە نێونەتەوەیەکان کۆمیسییۆنی یەکێتی ئەوروپا خوازیارە کە پێدانی قەرزی پێویست بەیۆنان لە ڕێگەی فۆندێکەوە دابینکردیێت.

 ئەو فۆندەش لەوە پێکبێت کە هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەک تەنها ئەو وڵاتانەی یەکێتییەکە کە دراویان ئێورۆیە کۆمەکیان بۆ ناردووە.

لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەریەک لەوڵاتانی سویدو بەریتانیا ڕووبەڕووی ئەم پێشنیازە دەبنکە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە برۆکسێل تاوتوێ بکرێت.

 هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم وڵاتانە دراوی خۆیان هەیەوە کرۆن و پاوەنە.