
داعشێکی سویدیی کوژرا
پیاوێکی سویدیی ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کەبەداعش ناسراوە و ڕۆڵی سەرەکی لەنێو ئەو ڕێکخراوەدا هەبووە ئەمڕۆ ڕاگەیاندرا کە لە عێراق کوژراوە.
بەپێی ڕٶژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت ئەو پیاوە سویدییە لە پارێزگای ئەنبار لەکاتی هێرشێکی فرۆکە جەنگیەکانی عێراق بۆ سەر ئەو ناوچەیە کوژراوە. هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو هێرشەدا ٢٣ کەسی دیکە کوژراون. هەروەها ڕاگەیندراوە کە ئەو کەسە سویدییە وەک پروپاگەندەکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو لە ڕادیۆ لەو ناوچەیەدا کاریکردووە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە هەتاوەکو ئێستا وەزارەتی دەرەوەی سوید کوژرانی ئەو پیاوەی سویدییە پشتڕاستنەکردۆتەوە و وەزارەتی دەروەی بەئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێ ڕایگەیاندووە کە لەو ناوچانەی شەڕ تیایدا بەرپایە زەحمەتە ئەو هەواڵە بەزووی یەکلا ببێتەوە.
بەپێی پۆلیسی ئاسایشی سوید هاتاوەکو ئێستا ئەو کەسانەی لەسویدەوە ڕۆشتوونەتە نێو ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی وکوژراون ڕێژەکەیان نزیکەی ٤٠ کەسە.