
تاوتوێکردنی قەرزەکەی یۆنان بەردەوامە
هەتاوەکو ئێستا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەو ١٢ ملیارد ئێورۆی کە بڕیارە بەقەرز بەوڵاتی یۆنان بدرێت ڕێکنەکەوتوون.
ئەو بڕە پارەبوو کە بەتایبەت بۆ بژێوو ئەم هاوینە بەو وڵاتە بدرێت. جێگەی باسە ئەو پێشنیازەی کەلەسەر دابینکردنی ئەو قەرزە لە کۆمەکە هاوبەشەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆیانکردۆتەو پێشکەشکرابوو لە ئێستادا نیگەرانی لێدەکەوێتەو، بەتایبەت لەلایەن ئەو وڵاتانەی یەکێتییەکەوە کە دراویان ئێورۆ نییە.
وەزیری دارایی سوید ماگدەلێنا ئاندێرشۆن ڕەخنەی لەو پێشنیازە گرت کە ئەو قەزە لە بەرنامەی سندووقی قەرز کە بە (ESFM) ناسراوە و هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپار پێکەوە ئەو سندووقەیان دامەزراندووە، ئەو قەرزەی یۆنانی لێبدرێت.،
بەڵام ئەو بەهەڵەی نەزانی ئەگەر لەڕوانگەیەکی دیکەو بتوانرێت قەرز بەیۆنان بدرێت و وڵاتاتی سویدیش لەڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە ئەو هەنگاوانەی پێویستن بنرێن جێبەجێییان دەکات.