پزیشکێک ساختەکاری لەبڕوانامەی پزیشکیدا ئەنجامداوە

پزیشکێک کە لەنەخۆشخانەی یێڤلێ بەکری بۆ ماوەیەکی کاتی کاریکردووە لەسەر کار دوورخرایەوە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە پزیشک نەبووەو سەبارەت بە بوونی بڕوانامە درۆیکردووە.

ئەو کەسە پێشتر بڕوانامەی بواری نێۆرۆلۆژیک یان نەشتەرگەری دەماردای کەلەوڵاتیكی دەروەی یەکێتی ئەوروپا بەدەستی هێناوە پیشکەشکردبوو، بەڵام دەرکەوتووە کە هیچ ئەزموونێکی لەو بوارەدا نییە. واتە بڕوانامەکەی ساختەبووە.

جێگە باسە کە ئاشکراکردنی نەبوونی پڕوانامەی ئەم کەسە، پزیشکەکانی دیکەی لەو نەخۆشخانە ئاشکرایان کردووەو دەست بەجێ هۆشیاریان داوە.

لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵاییەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) بڕوانامەکەی پەسەند ناکات و  نەخۆشخانەکەش ئەم کەسە لەکار دووردەخاتەوە.