کردارەکەی خوێندنگایەکی تڕۆڵهێتان

سێ کەس گیانیان لەدەست داوە

1:46 min

چوار کەس لە خوێندنگای "کرونان" لە شاری تڕۆڵهێتان بریندار کراون و دوو لەمانە، پیاوێک و لاوێک، گیانیان لەدەست داوە.

لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پۆلیسی "ڤێسترا یۆتەلاند" ڕایگەیاند کە گومانلێکراو، کە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لیکرابوو و بریندار بوو، لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. 

کۆمیسەری پۆلیس، تۆرد هارالدسۆن لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوەنیەدا گوتی لەئێستادا سێ کەس گیانیان لەدەست داوە. لاوێک، یاریدەدەریکی خوێندکاران و گومانلێکراو گیانیان لەدەست داوە. 

زانیاریی بەردەست تاکوو کاتژمیر پێنجی دوانیوەڕۆ ئەوە دەگەێنێت کە چوار کەس – دوو گەورەساڵان و دوو لاوی ١٢ و ١٥ساڵان - بە شمشێر یا چەقۆیەکی گەورە بریندکار کراون و دوویان، گەورەساڵانێک و لاوێک گیانیان لەدەست داوە. گومانلیکراویش کە گیانی لەدەست داوە بە پیاوێکی ٢٠ساڵان ناسراوە.

لەئیستادا مامۆستایەک و لاوێک لەنەخۆشخانە بەردەوام لەژێر چاوەدیری دان.

بەپێی زانیارییەکان لەئێستاوە خوێندنگای "کرونان" بۆ کاتێکی نادیار داخراوە و پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەی تەکنیکیە.  

سەبارەت بەوەی کە ئایە تەنها یەک گومانلێکراو هەیە یانا، پۆلیسی ڤێسترا یۆتەلاند ڕادەگەێنیت کە گومانلێکراو تەنیا ئەم تاوانەی ئەنجام داوە و کۆمیسەری پۆلیس تۆرد هارالدسۆن گوتی چەند خانوبەرەی جیاوازمان پشکنیوە، وە کارێکی زۆر بپ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوەی کە ئایە گومانلێکراو  تەنیا بووە یانا. بەڵام نەمانبینیوە کە کەسی دیکەی لەگەڵ بووبیت.

تاکوو ئێستا هۆکاری ئەم تاوانە نادیارە.


  • گومانلێکراو لە خوێندنگای "کرونان" لە شاری تڕۆڵهێتان دوای کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ چوار کەسی بریندار کرد. دوو کەسی گورەساڵان و دوو خوێندکاری لاو.
  • پۆلیس چۆتە ناو بینای خوێندنگاکە و تەقەی لە گومانلێکراو کردووە – لە دوو گولە یەکیان وە گومانلێکراو کەوتووە.
  • دوو لە  بریندارکراوان ، یەکێکیان یاریدەدەری خوێندکاران وە یەکێکیان خوێندکار، گیانیان لەدەست داوە.
  • گومانلێکراویش گیانی لەدەست داوە.
  • گومانلیکراو بە لیباس و ماسکی "هالۆوین" خۆی داپۆشیوە و چۆتە ناو بینای خوێندنگاکە.
  • گومانلێکراو پیاوێکی ٢٠ ساڵانە و ئێستا لەلایەن پۆلیس ناسراوە.
  • لەئیستادا پۆلیس خەریکی پشکنینی ماڵی گومانلێکراون.
  • مامۆستایەک و خوێندکارێکی بریندار بەردەوام لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری دان.
  • سەرۆکوەزیران ستێفان لویڤێن خۆی گەیاندۆتە تڕۆڵهێتان.
  • بەهۆی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی پۆلیس خوێندنگای "کرونان" بۆ کاتێکی نادیار دادەخرێت.