بکوژەکەی لیسا هۆڵم داوایی تێهەڵچوونەوە دادگاییەکەی دەکات

1:38 min

ئەو پیاوە تەمەن ٣٥ ساڵەی کە دوێنی دادگای سەرەتایی سکارەبۆری بڕیاری  زیندانی هەتایی لەسەر کوشتنی لیسا هۆڵم بۆ دەرکرد، ئەمڕۆ ئەو پیاوە داوای تێهەڵچوونەوە قەزییەکەی دەکاتەوە.

جێگەی باسە ئەو پیاوە پێشتووتر هەموو ئەو گومانانەی ڕەت دەکردەووە کە لەسەر گومانی کوشتی لیسا هۆڵمی تەمەن ١٧ ساڵ لەدادگادا ڕووبەڕووی کرابووەوە، بەڵام پارێزەری گشتی هەر ئەو کاتیش داوایی حوکمی هەتا هەتایی دەکرد. ئەمەش لەبەر بەهێزی ئەو بەڵگانەی ئێستا لەبەر دەستابوون. دادگایی سەرتایی دوێنی لە ڕوانگەی ئەو بەڵگانەوە بەحوکمی سزایی زیندانی هەتایی حوکمیدا.

 پارێزەری ئەوە کەسەر ٣٥ ساڵە داوایی تێهەڵچوونەوەی کردووە کە ئەو کەیسە جارێکی دیکە لەدادگادا پێداچوونەوە لەسەر بکرێت. 

 جێگەی باسە هەشتی مانگی شەشی ئەمساڵ لیسا هۆڵمی تەمەن ١٧ ساڵ ڕاگەیەندرا کە بێسەروشوێن بووە. ئەمە لەکاتێکدا بووە کە لیسا هۆڵم لەکافێتریایەک لە ناوچەی بلومبێری لەشینێکولی کاریکردووە و لەپاش تەوابوونی کارەکەی لەڕێگادابووە بۆ ماڵەوە، بەڵام هەرگیز نەگەشتە ماڵاوە. پاش چەندین ڕۆژ  لەگەران لیسا هۆڵم بەمردووی دۆزرایەوە و ئەو پیاوە تەمەن ٣٥ ساڵە لەلایەن پۆلیسەوە بەگومانی کوشتنی ئەو کچە گەنجە دەستگیرکراو و ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە.  لەو کاتەوە هەتاوەکو ئێستا پرۆسەیی دادگاییەکە بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش پارێزەری پیاوە ٣٥ ساڵەکە  داواتێهەڵچوونەوە لەسەر بڕیاری