سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوی خاونکاران پێکهاتن

1:00 min

 ڕێککەوتنامەکەیان تایبەت دەبێت بەماوەی یەکساڵ و سەندیکاکانی کرێکارت لە ڕیكکەوتنامەکەیان ڕازین.

چەند ڕۆژێکە هەریەکە لە سەندیکاکانی کرێکاران کە لە پێنج سەندیکا پێکدەهاتن و ڕێکخراوی خاونکاران لە بواری پیشەسازییدا لەگفتووگۆدان بۆ ڕێککەوتنامەیەکی نوێی تایبەت بەمووچەی کرێکارن.

 هەردوو لایەنەکە لەسەر ئەو پێشنیازە ڕێککەوتن کە مووچەی ئەندامانی سەندیکاکان % ٢،٢ زیاد بکرێت، لە % ٢ یان تایبەت بێت بەمووچەی مانگانەو لە % ٠،٢ بخرێتە سەر خانەنیشنی کرێکاران. جێگەی باسە کە ئەم ڕێککەتنامە لەچەند لایەکەوە ڕخنەی لێگراوە لەبەر ئەوەی کە تەنها رێککەوتننامەکەی نێوان سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوی خاوەنکاران بۆ ماوەی ساڵێکەو.

 هاوکات ڕێکخراوی خاونکاران لە دەرئەنجامی ڕێککەتنە ڕازینین لەبەر ئەوەی کە لەڕووی ئابوورییەوە گران بۆ ئەوان دەکەوێت. لەبەرامبەردا سەندیکاکانی کرێکاران ڕێککەتنەکەیان بەسەرکەوتوو باش لەقەڵەم دەدەن.