ڕێژەی ئۆتۆمبیلی نوێی تۆمارکراو زۆر زیادیکردووە

1:30 min

هەتاوەکو دێت ڕێژەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی بە نوێی تۆمار دەکرێن زیاد دەکات و بەپێی ڕێکخراوەکانی بواری ئۆتۆمبیل تەنها لەمانگی سێ دا لە % ١٠ هەڵکشاوە.

 بەپێی دواین ئاماری ڕێکخراوی ئۆتۆمبیلی سوید (Bil Sweden) ئاشکرا بووە هیچ مانگی سێی ساڵێک وەک مانگی سێ ئەمساڵ هێندە ئۆتۆمبیلی نوێ لە سویدا تۆمار نەکراوە.

جۆرە ئۆتۆمبیلی مارسێدێس، هویندایی و رێناوڵت پێشەنگن کە زۆرین ڕێژەیان لێ تۆمارکرداوە. لەبەرامبەردا ڕێژەی ئۆتۆمبیلە تۆمارکراوکانی جۆری نیسان، مازدا و فیات کەمیکردووە.

 

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبیل ڕایانگەیاندووە کە تۆمارکردنی ڕێژەی زۆری ئۆتۆمبیل لەسویددا بۆ باشی گەشەسەندنی ئابووری دەگەڕێتەوە. هاوکات سوودی(ränta) لە ئێستادا زۆر نزمە و هاوڵاتیانیش دەیانەوێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبیل خۆیان بکەن.

سەرەڕایی ئەوەش بەپێێ ڕێکخراوی ئۆتۆمبیلی سوید (Bil Sweden)  ئۆتۆمبیلە نوێکان دەردەی دووم ئۆکسیدی کاربۆنیان کەمتر بڵاو دەکەنەوە و لەو ڕووەشەوە زیانی کەمتر بەکەش و هەوا دەگەینن. ڕێکخراوەکە ئەوشیان ڕوونکردۆتەوە کە بەپێی ئامارەکاننیان لە %٨١ هاوڵاتیان دەیانەوێت ئۆتۆمبیلی خۆیان هەبێت.