دوو سویدیی ئەندامی داعش لە عێراق کوژران

0:55 min

 دوو ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە سویدین لە عێراق لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکاوە  کوژراون.

بەپێی بارەگای سەرەکی هێزی بەرگری ئەمەریکا لە پێنتاگۆن ئەو دوو سویدییەی کە ئەندامی داعش بوون لە عێراق  لە ڕێکەوتی  ١٦- ٣ -٢٠١٦  کوژراون. بەپێی ووتەبێژی پێنتاگۆن سویدییەکان پلەی بەرز و بەرپرسیارێتییان لە نێو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەدا هەبووە.

پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی پێنتاگۆن ئەو تیرۆریست و ڕێکخراوە تیرۆریستیانەیە کە سەرقاڵی بەرنامەداڕێژین بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی. هاوکات تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەش کە کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە کە سویدن زیانی زۆر بە تۆڕەکانی سەر بەداعش لە ئەورووپا دەگەیەنێت.