بەهەزاران کرێکار درەگایی کارگەکانیان لێ دادەخرێ

1:23 min

ڕێکخراوی خاوەنکارانی بیناسازی ڕایانگەیاند کە ئەوان بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەگەڵ سەندیکای کرێکاران بڕیارە دەرگایی کارگەکانیان دابخەن.

کەمێک بەر لەئێستا ڕێکخراوی خاوەنکارانی بیناسازی ڕایانگەیاند کە ئەوان بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەگەڵ سەندیکای کرێکاران و مانگرتنی کرێکاران بڕیاریاندا دەرگایی کۆمپانیاکان دادەبخەن و هیچ کرێکارێک مافی کارکردنی نابێ. بەڵام کاتیان بۆجێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەی خۆیان داناوەن.

 ئەم کارەی ڕێکخراوەی خاوەنکاران  ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر مانگرتنی کرێکاران دەبێت کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکردووە.

بەپێی وتەی نێوەنگیریی هەر دوو بەرەکە واتە سەندیکایی کرێکاران (Facket) و ڕێکخراوی خاوەنکاران (Arbetsgivarna) ئەوان بەیاننامەیەکیان بەدەست گەشتووە کە ڕێکخراوی خاوەنکاران ىریاریداوە ڕێگەی ب کرێکاران بۆ نێو کۆپمانیاکانی بیناسازیی یان کارگەکان نەدەدات.

ئەم ڕێگەگرتەنەی ڕێکخراوی خاوەنکارن لە کرێکارن نزیکەی ١٢٠٠٠ کرێکار دەگرێتەوە و ئەگەر بێت هەر دوو بەرەکە پێکنەیەن ئەوا  بڕیارە لە ٢٢ مانگی چوار ئەم بڕیارەیان جێبەجێ بکەن و دەرگایی کۆمپانیاکانیان دابخەن.