کەسێک بە یاسای نوێی تیرۆر دەستگیر کرا

0:50 min

ئەمە یەکەمجارە گوومانلێکراوێک بە یاسای نوێی تێرۆر لە سویددا دەستگیر دەکرێت.

پیاوێکی 25 ساڵان بە گوومانی سەفەرکردن بۆ وڵاتێکی دیکە و بەشداریکردن لە تاواندا، دوێنێ پێشنیوەڕۆ لە فڕگەی ئارلاندا لە ستۆکهۆلم دەستگیر کرا.

ئەو یاسا نوێیەی تیرۆر کە لە یەکی مانگی ئەپریلەوە خراوەتە کار ڕێگە دەدات کە ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن کە گوومانی هاندان، ڕاهێنان و ئەندامگیرییان بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی لێ دەکرێت.

بەرپرسی دادوەران ئەگنێتا هیلدین لە ڕاگەیاندنێکی مێدییایدا دەڵێت، تازە دەستمان بە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لەو دۆسییەیە کردووە هەربۆیە ناتوانین هیج زانییارییەک لەو بارەیەوە بدەین.

سەبارەت بەو یاسا نوێیە لە لینکی هاوپێچی ئەم هەواڵە بخوێنەرەوە!