ڕێژەیەکی کەم لە پەناخوازان مافی کارکردنیان پێدەدرێ

1:43 min

لەکۆی ئەو ١٦٢٠٠٠ کەسەی داوایی مافی پەنابەریان لەسوید کردووە تەنها نزیکەی ٥٠٠ پەناخوازیان کاریان دەستکەوتووە.

 بەپێی یاسا بۆ ئەوەی پەناخوازان بتوانن لەسویددا کار بکەن ئەوا دەبێت ناسنامەیەکیان پێ بێت کە کاتی ناسنامەکە بەسەر نەچووبێت. دوایی مافی پەنابەرییان لەسوید کرد بێت. داخوازینامەی پەنابەرییەکەیان ڕەت نەکرابێتەوە ئەوا دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) پێیاچوونەوە لەسەر کەیسی ئەو پەناخوازانە دەکات کە دەیانەوێ لە سویددا کار بکات.  ئەگەر ئەم مەرجانەت پڕکردەوە  ئەوا دەبێ دەزگایی کۆچ مۆڵەتی کار کردنت پێ بدات. ئیدی وەک پەناخواز دەتوانی هەتاوەکو وەڵامی داوایی مافی پەنابەرییەکەت وەردەگریتەوە کار بکەیت. ئێستا کێشەکە لەوەدایە دەزگای کۆچی سوید درەنگ وەڵامی ئەو پەناخوازانە دەداتەوە کە مەرجەکان پڕ دەکەنەوە و داوای مۆڵەتی کارکردنیان کردووە.

جێگەی باسە دەزگایی کۆچ ڕایگەیاندووە کە ئەوان بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر یان دروست بووە نەیان توانیوە لە کاتی پێویستی وەڵامی پەناخوازان بدەنەوە. هەرچەندە پێشوو تر ڕاگەیاندرا بوو کە دەکرێ پێدانی مۆڵەت بەشێوەیەکی ئاوتماتیکی بخرێتە سەر ئەو بەڵگەنامەی کە لە دەزگای کۆچ لە پاش ناوتۆمارکردنی پەناخوازان بە پەناخوازانی دەدات. کەچی لەو هەنگاوەشدا سەرکەوتوو نەبوون.