گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سوید و کوردستان ڕادەگیرێ
دەستگەی گواستنەوەی سوید (Transportstyrelsen) بڕیاری داوە گەشتی ئاسمانی لەسویدەوە بۆ هەرێمی کوردستان وعێراق ڕابگرێت.
لەو ڕاگەیاندنەدا کە ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی دەستگەی گواستنەوەی سوید بڵاو بووەوە هاتووە، کە بە هۆی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە هەموو گەشتە ئاسمانییەکان ڕادەگیرێ.
واتە کۆمپانیاکانی Iraqi Airways, Germania و هەروەها Zagros Air مۆڵەتی هاتۆچۆیان لە دەست دەدەن.
بەرپرسی بەش لە دەستگەی گواستنەوە سیمۆن پۆسلوک دەڵێت
ـ دەزانین کە ئەو بڕیارەمان کاریگەریی لەسەر ژیانی گەشتوانان دەبێت بەڵام پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان لە پێش هەموو شتێکە. هەندێک زانیاریمان بە دەست گەیشتووە کە هاتووچۆی ئاسمانی بۆ ئێراق مەترسیدارە.
جێی باسە ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر هەزاران کەس دەبێت و سیمۆن پۆسلوک داوا لە موسافیران دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارەکانیان پەیوەندی بە کۆمپانیاکانەوە بکەن.