چەند بانکێکی دیکە بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکارهاتوون

بانکی (SEB) و (Swedbank) دوو بانکی دیکەی سویدین کە دەرکەوتووە بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکارهاتوون.

ڕۆژنامەی (Belingske Business) ی دانمارکی لە بەدواداچوونێکیدا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە گرووپێکی مافیای پارە سپیکردنەوە لە ڕێی گەورە بانکی (Nordea) و (Danske Bank) ملیاردەها کرۆنیان بۆ کۆمپانیایی وەهمی واتا کە لە راستیدا نین گواستۆتەوە.  

بە پێی ڕۆژنامە دانمارکییەکە لە ڕێی کۆنتۆی ئەو دوو بانکەوە بە ملیاردەها پارەی ڕەش کە بەڕێگەی نایاسایی پەیدا کراون نێردراون بۆ کۆمپانیای ئەورووپی لەو وڵاتانەی کە پارەی باج تێیاندا نزمە.

ئەم دوانیوەڕۆیە دەرکەوت کە بانکی (SEB) و (Swedbank)یش بۆ هەمان مەبەست بەکار هاتوون کە بە پێی ڕۆژنامەکە 35 ملیۆن دۆلار پارەی ڕەش لە ڕێی ئەم بانکانەوە لە ماوەی ساڵانی 2011-2014 گواستراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی بە بەهەشتی باج ناسراون واتا کە باج نادەن یاخود باجیان کەمە.

پارەکان بە یارمەتی ئەم بانکانە لە ڕووسیا سپیکراونەتەوە و نێردراون بۆ کۆمپانیای ساختە کە لە ڕاستیدا نین.

فرانک هۆیەم بەرپرسی میدیا لە بانکی ئێس ئێ بێ دەڵێت دەبێت بەردەوام سیستێمی بانکەکەمان باشتر بکەین و بیگۆڕین بۆ ئەوەی ڕووداوی لەو جۆرە ڕوو نەدەن.

جێی باسە هەر بە پێی ئەو ڕۆژنامە دانمارکییە گەورەکۆمپانیای ئێریکسۆن (Ericcson)یش لەم کارەوە گلاوە.

پاشخانی ئەم هەواڵە لە لینکی هاوپێچ بخوێنەرەوە!