ڕوبن ئوێستلوند خەڵاتی گولدپالمێنی بردەووە

1:47 min

دەرهێنەری بەڕەگەز سویدی ڕوبن ئوێستلوند لە فێستیفاڵی فیلمی کان لە فەرەنسا توانی گەورەترین خەڵات کە خەڵاتی دارخورمای زێڕین بە سویدی  (Guldpalm) بەبباتەوە.

ئەمەش یەکەم جارە لە پاش ٦٦ ساڵ کە سوید و دەرهێنەرێکی سویدی ئەم خەڵاتە کە یەکێکە لە گرنگترین و مەزنترین خەڵاتەکانی بواری فلیم بە دەست بهێنێت.  

ڕوبن ئوێستلوند لەسەر دەرهێنانی فیلمی (The Square) ئەم خەڵاتەی پێ بەخشراوە. ڕۆبن ئوێستلوند سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتەکە دەڵێت.

        بردنەوەی ئەم خەڵاتە لە ڕاستیدا زۆر خۆشحاڵی کردین و هەفتەکەی زۆر خۆشمان بەسەر بردووە و خەڵکی بە باشی پێشوازیان لە فیلمەکە کردووە. هەموو بەشدار بووانی فیلمەکە بە بەسەرکەوتوو باسیان لێوە کراوە. ئێمە پێمان وابوو کە خەڵاتێک دەبەینەوە، بەڵام نەماندەزانی چی خەڵاتێک و کاتێک ئەم خەڵاتە جوانەمان پێ بەخشرا زۆر خۆشحاڵ بووین.

لەکاتی وەرگترنی خەڵاتەکەدا ڕۆبن ئوێستلوند دەستخۆشی لە هاوکاران و بەشداربووان و خێزانەکەی کرد. ڕۆبن ئوێستلوند تەمەنی ٤٣ ساڵە و خەڵکی شاری یۆتێبۆری سوید. پێشووتر دەرهێنەری هەریەکە لە فیملەکای

(Gitarrmongot, De ofrivilliga, The Play , Turist). لە مێژوودا سوید توانیویەتی هەتاوەکو ئێستا دوو جار خەڵاتی گولد پالم یان دارخورمای زێر بەدەرست بهێنێت.

جێی باسە فیلمی (The Square) یەکەم نیشاندانی لە سوید لە مانی هەشتی ئەم ساڵدا دەبێت. فیلەمەکە وەک فیلمێکی خۆش و تەنز ئامێز کە پێناسەیەکی جیهانی هونەری و ڕەنگدانەوەی پیاو باس دەکات.