"بەر لە تەواو مونتاژکردنی فیلمەکە بڕیاریان لەسەر داوە"

5:47 min

لە پاش ٦٦ ساڵ جارێکی دیکە دەرهێنەرێکی سویدی خەڵاتی دارخورمای زێڕین دەباتەوە. قاسم عەزیز کە دەرهێنەر و ئەرکتەری سینەمایی باس لە گرنگی ئەم خەڵاتە دەکات کە چەندین لایەن لێی سوودمەند دەبن.

ڕوبن ئوێستلوند کە دەرهێنەرێکی بە ڕەچەڵەک سویدییە لە فێستیفاڵی فیلمی کان لە فەرەنسا توانی گەورەترین خەڵات کە خەڵاتی دارخورمای زێڕین بە سویدی  (Guldpalm) بەبباتەوە. قاسم عەزیز کە دەرهێنەر و ئەرکتەری سینەمایی باس لە گرنگی ئەم خەڵاتە دەکات و دەڵێت. 

    لە چەند ڕوویەکەوە ئەم خەڵاتە گرنگی خۆی هەیە. بۆ نمونە بۆ خودی دەرهێنەرەکە بە جیهانی زیاتر دەناسێنێت. هەروەها ئەو کۆمپانیایی کە لەگەڵ ئەم فیلمەدا کاری کردووە. وڵاتەکەش لەلایەکی دیکەوە لە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە سوودمەندە دەبێت.