کارمەندی بیانی لە خزمەتکردنی نەخۆش و بەساڵاچووان قەدەغە کراون

1:49 min

بەپێی ڕووهەڵماڵینێکی کەناڵی (P4) لە ڕادیۆی سوید لە چەندین کۆمۆنی ڤیستەرنۆرلاند لە باکووری سوید کارمەندی بیانی واتا غەیرە سویدی لە خزمەتکردنی نەخۆش و بەساڵاچووان قەدەغە کراون.

 ئەوەش لە سەر داوای ئەو کەسانە خۆیان بووە کە لە ماڵەوە پێویستییان بە خزمەتکردنە. هەندێک لەو کارمەندانە دەڵێن هۆکار ئەوە نییە کە لە زمانەکەمان تێناگەن بەڵکە تەنها ئەوەیە کە ئێمە بە ڕەنگ و ڕو سویدی نین.

لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکانی بواری خزمەتکردنی بەساڵاچووان کە سەر بەشارەوانییەکانن، هەلوومەرجی ئەوەیان ڕووخساندووە کە کەسە بەساڵاچووکە کە لە کاتی خزمەتکردنیدا کەسی بەڕەچەڵەک بیانی ڕەت بکاتەوە و قەدەغەی بکات.

لە هەندێک شارەوانییدا تەنانەت هوشیاریداراوەو بە تابلۆی نێو کۆماپنییەکەدا هەڵواسراوە کە نەخۆشەکە یان بەساڵاچووەکە کەسی بیانی ناوێت خزمەتی بکات. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت ڕەچاوی ئەو ‌هۆشدارییە بکرێت.

بە بەشێک لەو کارمەندانەی بە ڕەچەڵەک بیانین لەم بوارا کار دەکەن کردووە. زۆربەی هەرە زۆریان باس لەوە دەکەن کە هەست بە ترس و نائارامی دەکەن، بەتایبەت لەلایەن خاوەنکارەکانەوە.

کاناڵی (P4) ڤێسترانۆرلاندی ڕادیۆی سوید پەیوەندی لە بەناوی دیکە پەیوەندی بە بەرپرسی بەشەکانی دامەزراندی کارمەن لە شارەوانییەکانی هەرێمی ڤێستەرنۆرلاند کردووە، بەشێکیان بە هیچ شێوەیەک وەڵام نادەنەوە، بەڵام هەندێکیان لەپاش ئەم ڕاپرۆتە گۆڕانکاریان بەسەر بووچوونەکانی پێشوویاندا هێناوە.