پارتی سۆسیالدیموکراتەکان ڕووبەڕووی ڕەخنەیی ناوخۆی دەبێتەوە

2:36 min

پێنج ڕێکخراوە پیشەییەکەی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان وەک ژنانی سۆسیالدیموکرات، لاوانی سۆسیالدیموکرات دژ بە سەرۆکاییەتی پارتەکەیان سەبارەت بە توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچ دەوستنەوە.

ئەو ڕێکخراوانە دەیانەوێت لەبەرامبەردا ئاسانکاری بکرێت بۆ ئەوەی ئە کەسانەی پەنایان بۆ سوید هێناوە بتوانن بە خێزانەکانیان شاد ببنەوە .

 

تارا توانا، جێگری سەرۆکی لقی ستۆکهۆڵمی یەکێتی ژنانی سۆسیالدیموکرانتەکان دەڵێت.

 

      ئەوە پێشنیازە تەواو دژی مافەکانی، مرۆڤ، منداڵان و دژی خوودی سیاسەتی سۆسیالدیموکراتەکانە.

جێی باسە هەینی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی دا ڕایگەیاند کە ئەوان لە سیاسەتی تووندی پەنابەری بەردەوام دەبن. ئەمەش هەڵوێستی جیا جیا بەدوایی خۆیدا هێنا.

 دەتوانن گوێبیستی تەواوی بابەتەکە بن لەو لینکە دەنگییەیدا.