فیکرۆ مارۆ ئازاد کرا

0:53 min

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم پێشوازی لەم بڕیارەی دادگای ئەتیوپیا دەکات و دەڵێت چەندین ساڵە وەزارەتی دەرەوە کار بۆ ئەم بڕیارە دەکات.

فیکرۆ مارۆ پزیشکێکی سویدی بەڕەگەز ئەتیوپییە کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە ئەتیوپیا بە تۆمەتی ئاگادار بوون لە تاوانی گەندەڵی و پاشان بە تاوانی تیرۆریستی زیندانی بوو. ئەمڕۆ پارێزەرەکەی بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە مارۆ ئازاد کراوە و نیاز وایە سبەینێ بگەڕێتەوە سوید.

جێی باسە بڕیاری ئازادکردنی مارۆ تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە دادگا لە ئەتیوپیا بێتاوانیی مارۆی لە گومانەکان بە کاری تیرۆریستی ڕاگەیاند.