ستێمێ گەورەترین خەڵاتی موسیکی بردەوە

1:32 min

نینا ستێمێ هونەرمەندی ئۆپێرا برەوەی خەڵاتی ئەمساڵی (The Brigit Nilsson-prize)ە.

ئەم هەواڵە مڕۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا لە ستۆکهۆڵم ڕاگەیەنرا.

ئەو خەڵاتە بە گەورترین خەڵاتی بواری هونەری موسیک (بۆ نموونە هونەری موسیکی کلاسیک و ئۆپێرا) لە جیهاندا دادەنرێت و ملێۆنێک دۆلاری ئەمەریکی واتا نزیکەی نۆ ملیۆن کرۆنی سویدییە. ئەو خەڵاتە لەلایەن هونەرمەندی ئۆپێرای سویدی جیهانی بیرگیت نیلسۆنەوە داهێنرا، بیرگیت نیلسۆن خۆی هونەرمەندێکی جیهانی بوو کە ساڵی ٢٠٠٥ کۆچی دوایی کرد و ئەمساڵ لە مێدیاکانەوە یادی سەدساڵەی لەدایکبوونی بەرز گیرا.   

هەڵبژاردنی نینا ستێمێ بۆ خەڵاتی ئەمساڵ هۆکارێکی ئەوەیە کە ستێمی هونەرمەندێکی جیهانییە و دەنگ و سەدای لە بیرگیت نیلسۆنەوە نزیکە، جا کە لەم ڕۆژانەدا یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی بیرگیت نیلسۆنی کۆچکردووە ڕەنگە سەیر نەبێت کە لیژنەی بڕیاردەر وەک ڕێزلێنان بۆ بیرگیت ژنێکی وەک نینا ستێمی هەڵبژێرن، بەڕای ڕۆژنامەوان بێریت نیلگرێن لە بەشی فەرهەنگی ڕادیۆی سوید.

جێی باسە ئەمە چوارەم جارە ئەم خەڵاتە دەبەخشرێت، ساڵی ٢٠٠٩ درایە گۆرانیبێژی ئۆپێرا (Placido Domingo) دووەم جار ٢٠١١ درایە ڕابەری ئۆرکیسترا (Riccardo Muti) و سێیەم جار ٢٠١٤ درایە (Wienfilharmonikerna).