دوو کوردی کاکەیی دانیشتووی سوید لەلایەن داعشەوە کوژران

1:06 min

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسێن دوو هاوڵاتی سویدی بە ڕەچەڵەک کورد کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەو ڕفێندرابوون و شوێن بزر کرابوون لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش گولەباران کران و ڤیدیۆکەشیان بڵاو کردەوە.

یەکێک لەم هاوڵاتیانە  لە تەمەنی پەنجا ساڵی دایە و خوشکەزاکەشی بیست ساڵ بووە  بۆ سەردانی خزمەکانی سەردانی کوردستانی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید تا ئێستا ئەم هەواڵەی رۆژنامەی ئێکسپرێسێنی پشت ڕاست نەکردۆتەوە و ئاننا لونبلاد لە بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی تێ تێی ڕاگەیاندووە کە ئەوان زانیارییەکانیان بەدەست گەیشتووە و باڵوێزخانەی عێراقیش لە سوید لە پەیوەندی دایە لەگەڵ دام و دەزگا حکومیەکانی عێراق بەڵام ناتوانن کردەی کوشتنەکە پشت راست بکەنەوە.

بە پێی چەند زانیاریەک کە بە بەشی کوردی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید گەیشتووە ئەم هاوڵاتیانە کوردی کاکەیی خەڵکی کەرکووکن. هاوڵاتیە پەنجا ساڵەکە کاسب بووە و لە نێوان سوید و کوردستان هاتوچۆی کردووە، هەمان سەرچاوە ئەوەشی رەت کردەوە کە ئەو دوو کەسە شیعە مەزهەب بن.