"سوید لە تێکنیکی هۆشمەندی دەستکرد لەدوایە"

3:20 min

ئا ئی کورتکراوەی(Artificiell Intelligens) بریتیە لە گواستنەوەی سروشت و خەسڵەتە مرۆییەکان بۆ هێندێک پرۆگرامی داتایی و رۆبۆتەکان، بۆنموونە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەبێ شۆفێر هاتووچۆ دەکەن یان خزمەتگوزاری Siri لە ئایفۆنەکان دا نموونەی بەرچاوی ئای ئین.

ئێستا لە ستۆکهۆڵم گەورەترین پێشانگا و کۆنفرانس لە بارەی رۆبۆت و داتا زیرەکەکانەوە (Artificiell Intelligens) بەڕێوەدەچێ و زانایان و لێکۆڵەران لە چوارچێوەی جیهانەوە روویان لە ستۆکهۆڵم کردووە بۆئەوەی باس لە هەنگاوە تەکنیکیەکان بکەن و داهاتووی ئەم پرسە تاوتوێ بکەن و بزانن بەچ خێراییەک ئەم زانستە بەرەو پێش دەچێت.توێژەرانی ئەو بوارە پێیان وایە کە سوید هێواشتر لە وڵاتانی تر لەوبارەیەوە هەنگاو دەنێت.

بەشی کوردی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید سەردانی ئەم پێشانگایەی کرد لەگەڵ فرێدریک هێینز کە لە زانکۆی لینشۆپینگ لە بواری ئای ئی خەریکی توێژینەوەیەو یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی ئای ئی لە ستۆکهۆڵمە چاوپیکەوتنێکی ئەنجام دا. فرێدریک لە ناساندنی ئای ئی دا دەڵێت:

"ئای باس لەو توانایی دروست کردنی پرۆگرامی داتایی دەکا کە بتوانێ ئەو کارانە ئەنجامدا کە ئێمەی مرۆڤ دەتوانن ئەنجام بدەین."

فرێدریک باس لەوەدەکات کە هەرچەند بەکارهێنانی دیجیتاڵی لە سوید زۆرە بەڵام ڕێژەیەکی کەم لەم تێکنیکە لە سوید دا کاری لەسەرکراوە، لەبوارەی لێکۆڵینەوە لە ئای ئی دا لەدوایەن و ئەو پرۆسەیە زۆر بەسەبری دەچێتە پێش و سوید پێویستی بە دامەزراوەو خەڵکی زۆرترە، هەرچەند لە شەستەکانەوە دەستمان بەم تێکنیکە کردووە، بەڵام بەخۆشیەوە لەم دوایانەدا سەرمایەگوزاری زیاتر لەسەر ئای ئی لە سوید دا دەکرێت.

ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خودی ئەو چەمکە بەرفراوان و ئاڵۆزە و لە لایەکی دیکەشەوە ژێرخانی پیشەسازی سوید بەشێوەیەک بووە کە هەستی نەکردووە زۆر بەهرە لە قازانجەکانی بەکارهێنانی ئا ئی وەردەگرن.

سەبارەت بە مەترسی و ریسکەکانی بەکارهێنانی ئای ئی لە داهاتووی مرۆڤایەتیی دا فرێدریک پێی وایە یەکێک لە بەرپرسایەتیە سەختەکان ئەوە دەبێ کە تێکنیکی ئای تی لەگەڵ پێودانگ و بایەخە عەقڵانیە مرۆڤیەکاندا بگونجێنین و ئەو دوو بوارە شانبەشانی یەکتر بچنە پێش.