لە سویدەوە بۆ دەنگدان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

4:03 min

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان ٣٠ مانگی نۆ ئەنجام دەدرێ. هەڵبژاردنێک کە چاوەڕوانی زۆری لێدەکرێ، لەوانە پرسی یەکلا بوونەوەی پەرلەمان کە ماوەیەکی زۆر پەکر خرابوو وە نەی دەتوانی بە ئەرکە یاساییەکانی خۆی ڕاپەڕێنە.

 بۆیە  هەنێک لە کوردانی سوید کە ئێستا لە کوردستانن بڕیارنداوە دەنگ بدەن. یەکێک لەوانە نیچیرەڤان بارۆشکییە و ئەو دەڵێت.

   من ئێستا لە شاری دهۆکم و ماوەی ٢٠ ڕۆژەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و شەقام و ناوشارەکان بە ئاڵاو ڕێکلامی پارتە سیاسی و کاندیدەکان داپۆشراون.

 نیچیرەڤان بارۆشکی لە سوید دانیشتووی شاری ئێنشوێبینگە، سەرەڕایی ئەوەی کە ئەو کەسی نزیکی کاندیدە بۆ ئەندام پەرلەمان بەڵام ئەو خوازیارە هاوڵاتیان ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بەو لایەن و کەسایەتیانە بدەن کە خۆیان باوەڕیان پێیەتی و دەڵێت. 

     من زۆر خۆشحاڵم کە توانیم بگەڕێمەوە کوردستان بۆ ئەوەی دەنگی خۆم بدەم.

 جێی باسە کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی دەنگدان لە سوید پێشووتر بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند بووە کە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بەهۆی نەبوونی کات و تێچوونی زۆرەوە ناوەند یان بنکەی دەنگدان لە سوید نەکاتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەنگ بدەن دەتوانن بگەڕێنەوە کوردستان و لەوێ دەنگی خۆیان بدەن.

 جەبار ئەمین ئەندامپەرلەمانی پێشووی سوید لەسەر لیستی پارتی ژینگە باس لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە دەکات و دەڵێت.

   گرنگە لە هەموو ئەو کۆمەڵگانەی کە بەخۆیان دەڵێن دیموکراسی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی  ویستی خەڵک ئاشکرا بێت. مایەی خۆشحاڵییە کە ئێستا دەبینم هەڵبژاردن ئەکرێ، هەرچەندە من خوازیاربووم کە لە ڕووی ئەو ڕەخنانەی کە گوایە  ڕێژەیەکی زۆر ناوی مردوان لە لیستی دەنگداندا هەیە یان ناوی دووبار  و سێ بارە تۆمارکراوە، یاخوود ناو دروستکراو بۆ ئەو کوردانەی باکوور و ڕۆژئاوا کە وەک دەنگدەر ناویان تۆمارکراو، پیشتر هەموو ناوەکان چاپبکرایە و بڵابکرایەتەوە بۆ نەهێشتنی ئەو گومانەکان. بەڵام سەرەڕایی ئەو ڕەخنانە زۆر گرنگە کە دەنگدەر ڕوو لە سندووقەکانی دەنگان بکات.

  لە درێژەی وتەکانیا جەبار ئەمین باس لە گرنگی پوختی ئەم هەڵبژاردنە دەکات، بۆ ئەوەی متمانەی خەڵک بەدەست بهێنێت