”بەهۆی ئەو کەمئەندامییەی هەمە بەهێزتر ئەبم”

3:57 min

موحەمەد تەمەنی نزیک ١٨ ساڵ بوو کاتێک لەگەڵ بنەماڵەکەیان هاتنە سوید. هەرچەندە موحەمەد بە زگماکی کەمئەندام لە دایک بووە، بەڵام ئەمە نەبووەتە ڕێگر لەبەردەمیدا تا بە هیوا و ئارەزووەکانی بگات.

موحەمەد دەڵێت 

ـ هیچ شتێک ناتوانێت ببێت بە ڕێگر و کێشە، تەنیا حەز و ئارەزوو ئەتوانێ بتگەیەنێ بە ئاواتەکان.

لە سەرەتاوە کاتێک موحەمەد هاتە ئێرە سەرقاڵی خوێندنی زمان بوو. دوواتر لە ڕێگەی فێرگاکەیەوە دەستی بە پراکتیک، ڕاهێنانی کار کرد لەم هۆڵەی ئێستا لێیەتی. ئیتر لەوێ فکرەی ڕاهێنەری وەرزشی لەشجوانی لا درووست بوو.

هەرچەندە موحەمەد بە هۆی کەمئەندامییەکەیەوە لەلایەن دەورووبەرەکەیەوە هان دراوە لە ماڵەوە دانیشێ و کار نەکات، بەڵام موحەمەد ئەم ڕێگایە هەڵنەبژارد. ئەو بە پێچەوانەی ڕاو بۆچوونی دەوروبەر ڕەفتاری کرد و لەسەر پێی خۆی، بە ورە و هیواوە هەنگاو بەرەو داهاتوو دەنێت.

گوێ لە لینکە دەنگییەکە بگرە بۆ درێژەی ڕاپۆرتەکە!