
وەرگری خەڵاتی نۆبێل لە بواری پزیشکی ڕادەگەیەندرێت
لە ئەمڕۆوە هەتاوەکو ڕۆژی هەینی کۆمیتەی نۆبێل ناوی ئەو کەسانەی خەڵاتی نۆبێلییان لە بوارە جیاجیاکاندا پێدەبەخشرێت ڕادەگەیەنێت.
واتە ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌فته‌ی نۆبێله له سویددا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ براوەی یەکەم خەڵات، کە خەڵاتی بواری دەرمانسازی ڕابگەیەندرێت.
پێشینه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل وه‌ک به بایخترین و پڕشانازیترین خه‌ڵاتی زانستیی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌د ساڵ له‌وه پێش. ئالفرێد نۆبێل، کیمیازانی سویدیی سه‌ده‌ی نۆزده که به شوێن داهێنانی دینامیت، سامانێکی یه‌کجار زۆری پێکه‌وه نابوو، ئه‌م دامه‌زراوه‌ی پێکهێنا که هانی داهێنه‌ران و زانایان ده‌کا بۆ خزمه‌تی زیاتری مرۆڤایه‌تی. سه‌رنجڕاکێشه که بزانین نۆبێل خۆی، زانایه‌ک بوو به بێ خوێنده‌واریی زانکۆ و هه‌رشتێکی ده‌یزانی هه‌ر خۆی فێری ببووە و هه‌وڵیشی دا که ئه‌و داهێنانه‌ی ئه‌و واتا دینامیت، بۆ کاروباری ناسوپایی وه‌ک چێ‌کردنی کاناڵی جۆراوجۆر، ده‌رهێنان و هه‌ڵێنجانی کانزا و چالاکیی خانووبه‌ره‌سازی بەکار بێت. هه‌رچه‌ند که هێزی له‌شکریش ئه‌م داهێنانه‌ی نۆبێلی به سوودی خۆی به‌کار هێناو ئێستاش ده‌یهێنێ. بۆیه ته‌مای گرت که سامانه‌که‌ی بدرێ به‌و که‌سایه‌تییه زانستییانه‌ی له بواری فیزیک، کیمیا، پزیشکی و ئه‌ده‌بیاتدا کار ده‌که‌ن. له کۆتایی ژیانیشیدا، به پێشنیاری دۆستێکی ئوتریشیی خۆی، خه‌ڵاتێکیشی بۆ چالاکی له پێناو ئاشتیدا ته‌رخان کرد.
دواتر له ساڵی ١٩٦٨دا بانکی ناوه‌ندیی سوید (Sveriges riksbank) بڕیاری دا که هه‌موو ساڵێ خه‌ڵاتێک بخاته به‌ر ده‌ستی کۆمیته‌ی نۆبێل تا بدرێته که‌سایه‌تییه‌کی شاز له بواری ئابووریدا. ئه‌م بڕیاره‌ش له به‌ر تێپه‌ڕینی سێسه‌د ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و بانکه‌دا بوو که به که‌وناراترین بانکی ناوه‌ندی له دنیادا داده‌نرێ.
وه به‌ڵام خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل به پێی وه‌سیه‌تی ئالفرێد نۆبێل، له لایه‌ن کۆمیته‌یه‌کی پێنج که‌سه‌وه که پارله‌مانی نه‌رویژ ده‌ستنیشانیان ده‌کا دێنه هه‌ڵبژاردن به‌ڵام هیچ ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌م کۆمیته‌یه‌دا ببێ. هه‌روه‌ها له ساڵی ١٩٧٧ه‌وه هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکیش مافی ئه‌ندامێتیی تێیدا نه‌بووه.
نۆبێل له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا بڕیاری دابوو که خه‌ڵاتی کیمیا و فیزیک له لایه‌ن ئاکادێمیی زانستی سوید، خه‌ڵاتی پزیشکی یا له‌شناسی (فیزیۆلۆژی) له‌لایه‌ن ئه‌نستیتووتی کارۆلینسکا، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی له لایه‌ن ئاکادیمی سوید و خه‌ڵاتی ئاشتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی نۆروێژه‌وه بدرێ و هه‌ر خۆشیان دیاری بکه‌ن که خه‌ڵاته‌که به کێ بده‌ن.
درێژەی هەواڵ بەم زوانە...!