
ئەمەریکییەک و یابانییەک خەڵاتی پزیشکییان پێ دەبەخشرێ
خەڵاتی نۆبێل لە بواری پزیشکیدا بەهۆی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی چارسەری بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بە هەریەک لە جەیمس پێ ئالیسۆن و تاسووکو هونجۆ دەدرێت.
لێکۆڵینەوەکوی جەیمس پی ئالیسۆن و تاسووکو هونجۆ لەسەر کۆترۆڵکردنی سیستەمی بەرگری جەستە. بەهۆی تووێژینەوەکانی ئەمان چارسەری شێرپەنجەی کورچیلە، سی و شێرپەنجەی پێست ئەمڕۆ دەکرێت.
جێی باسە ئەم چارەسەر زۆر زووتر ئاشکرایان کرد، بەڵام دەرمان بۆ چارسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەنگ دۆزرایەوە و بەرهەم هێنرا. چارسەرکەی جەیمس پێ ئالیسۆن و تاسووکو هونجۆ لە بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤە کە دەبێتە هۆی ئەوەی پالاماردانی شانەکانی شێرپەنجەو لە ناوبردنیان. واتە کاریان کردووە لە چارەسەری شێرپەنجە و بیرۆکەی نوێیان لەبارەی سیستمی بەرگری لە رێگەگرتن لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی هەبووە.
ئەم خەڵاتەش هەروەک نەریتی ساڵانە ڕێککەتی ١٠ مانگی ١٢ی ئەمساڵ لەلایەن پادشای سویدەوە دەبخشرێتەوە.
تاسووکو هانیو ساڵی ١٩٤٢ لە دایکبووە و بەڕەچەڵەک خەڵکی یابانە.
جەیمس پی ئالیسۆن ساڵی ١٩٤٨ لە دایکبووە و بەڕەچەڵەک خەڵکی ئەمەریکایە.
جێی باسە ئەم هەفتە هەموو براوەکانی خەڵاتی نۆبێل ڕادەگەیەنرێت بیچگە خەڵاتی ئەدەبیات نەبێت، لەبەر ئەوەی کۆمیتە نۆبیڵ بەهۆ کێشەی ئاکادیمیای زمانی سویدیی بڕیاریداوە کە ئەمساڵ هیچ خەڵاتێک لە بواری ئەدەبیاتدا نەبەخشێت.