
لە %٤٠ ی شەمەندەفەرکان لە کاتی دیاریکراودا بەڕێنەکوتوون
لە مانگی شەشی ئەمساڵدا لە %٤٠ ئەو شەمەندەفەرانەی کە مەودای گەشتەکانیان لە سویددا درێژ بووە یان لە نێوان ئەو شارانەی لە یەکەوە دووردن گەشت دەکەن دواکەوتووە.
ئەمە بەپێی دەزگای هاتووچۆی سوید (Trafikverket). بێنگت ئولسۆن وتەبێژی دەزگاکە دەڵێ,
هۆکاری سەرکی دواکەوتوونی شەمەندەفەری بۆ کاردن لە هێڵە ئاسنینییەکانی شەمەدەفەر و بەرزبوونەوەی پلەمان دەگێڕێتەوە. لەبەر ئەوەی ئەم هاوینە کەش و هەوا زۆر گەرم بووە.
ئولسۆن باس لەوەش دەکات کە لە هایندا زیاتر لە ٤٠٠ ئاگر لە دارستانەکانی سوید کەوتوونەتەوە. هاوکات نزیکە لە ٣٥٦ جێگە بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە هێڵە یاسنینەکان لاربوون و پێویستیان بە چاکردنەوە هەبووە.
دواکەوتنی گەشتی شەمەندەفەرەکان بە پلەی یەکەم لە نێوان شارەکانی ستۆکهۆڵم بۆ یێتۆبۆی بووە و کە تەنها نزیکەی لە %٦٠ تیان لە کاتی خۆیاندا گەشتیان کردووە.
بەگشتی لە ساڵێکدا لە %٩٠ گەشتەکان بە پێی دەزگای هاتووچۆ لەکاتی دیاریکراودا دەڕۆن.
دەزگاکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە چەند ساڵی داهاتوودا بە ئامانجی خۆی بگەن، ئەویش لە %٩٥ ئەو شەمەدەفەرانەی هاوڵاتیان سەفەری پێ دەکەن لە کاتی خۆیاندا گەشتەکانیان ئەنجام بدەن. لەبەر ئەوەی بڕیار دراوە کە ١٢٥ ملیارد کرۆن بۆ چاککردنەوە هێڵەکان و سیستەمی خستنەوە کاری هێڵەکان هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٩ خەرج بکرێت.