سێ توێژەر خەڵاتی نۆبێلیان لە بواری شیمیدا پێبەخشرا

1:53 min

خەڵاتی نۆبێلی ئەمسال لە بواری شیمی دا، درا بە هەرسێ توێژەران فرانسێس ئێچ ئارنۆلد (Frances H Arnold) جۆرج پی سمیس (George P Smith) و گرێگۆری پی وینتێر (Gregory P Winter)

ئەمڕۆ بەر لە نیوەڕۆ کاتژمێر ١١.٤٥ خوولەک کۆمیتەی خەڵاتی نۆبێل ڕایگەیاند دوو ئەمەریکی و بەریتانییەک براوەی خەڵاتی نۆبێلی ساڵی ٢٠١٨ن لە بواری شیمی/کیمیادا.

فرانسێس ئێچ ئارنۆلد، ژنە توێژەری ئەمەریکی بۆهۆی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە پرۆسەی پەرەسەندن لە ئەنزایمد، خەڵاتەکەی پێ بەخشرا. ئەنزایم پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی پرۆتینییە کە فەرمانی سەرەکی کاراکردن و خێراکردنی کارلێکە کیمییایەکانی لەشە. بە بێ ئەنزایم خانەکان و ئۆرگانەکانی لەش کارناکەن.

جۆرج پی سمیس و گرێگۆری پی وینتێر بەریتانیش بەهۆی شیکارییان دەربارەی دژەتەنەکانی مرۆڤ و هۆرمۆنی پێپتایددا خەلاتی ئەمساڵی کیمیایان پێبەخشرا.

جێگەی باسە کە خەڵاتی نۆبێل لە بواری کیمیادا لەلایەن ئەکادیمیای زانستی سویدەوە دەستنیشان دەکرێ و لە هەشت ملیۆن کرۆن پێکدێ.

هەموو ساڵێک لەم کاتەدا براوەی خەڵاتی نۆبێل لە بوارە جیاکاندا دیاری دەکرێت و پاشان لە ١٠ی دێسەمبەردا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.

 

 بۆ بیستنی لێکدانەوەی پێدانی خەڵاتەکان کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!